وەرزش مەترسیا مرنێ بۆ تووشبوويێن شێرپەنجێ کێم دکت
رووداو- هەولێر
پزیشکانی سەنتەری رۆسوێلی تایبەت بە شێرپەنجە لە ئەمریکا رایدەگەیێن ئەنجامدانی چالاکی جەستەیی لە تووشبووانی شێرپەنجە کواڵێتی ژیانیان باشتردەکات و ئەگەری مردنیان کەمدەکاتەوە.
د. ریکی کانیتۆ، پزیشکی پسپۆری شێرپەنجە لە سەنتەرە ئەمریکییەکە دەڵێت: ئەو کەسانەی تووشی شێرپەنجە دەبن، گرنگە رۆژانە کات بۆ وەرزشکردن دابنێن، چونکە بۆماندەرکەوتووە ئەو تووشبووانەی شێرپەنجە کە لە کاتی دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکەیان رۆژانە بەشێوەیەکی رێکوپێک وەرزشدەکەن مەترسیی مردنیان کەمترە بەبەراورد بەوانەی وەرزشناکەن.
د. ریکی روونیدەکاتەوە لەو جۆرانەی شێرپەنجە کە وەرزش کاریگەرییەکی باشی لەسەریان دەبێت بریتین لە شێرپەنجەی مەمک، پرۆستات، کۆڵۆن، سییەکان، هێلکەدان و میزڵدان.
توێژینەوەکەی پزیشکە ئەمریکییەکان لەسەر 5800 تووشبووی شێرپەنجە ئەنجامدراوە، بەشداربووان بە شێرپەنجە جیاوازەکان دەستنیشانکرابوون، دوای بەدواداچوون پزیشکانی توێژەر بۆیاندەکەوتووە ئەو تووشبووانەی شێرپەنجە کە رۆژانە 30 خولەک وەرزشدەکەن مەترسیی مردنیان بە رێژەی %40 کەمتردەبێتەوە.
پزیشکانی پسپۆری شێرپەنجە لە ئەمریکا رێنماییدەدەنە تووشبووانی شێرپەنجە سەرەڕای بەکارهێنانی دەرمان و چارەسەرکانیان رۆژانە گرنگی بە وەرزشکردن و خواردنی خۆراکی تەندروست بدەن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی