راهێنه‌ره‌كى بناڤ و ده‌نگ راهێنه‌راتيا هه‌لبژارتيێ عێراقێ وه‌ردگرت
رووداو – هه‌ولێر
سڤین گۆران ئێریكسۆنی راهێنه‌ری به‌ناوبانگی سوێدی رازیبووه مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق وه‌ربگرێت.
به گوێره‌ی هه‌واڵی تۆڕی سكای سپۆرتس، ئه‌ریكسۆن له توركیا له‌گه‌ڵ ستافی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق گفتوگۆی ئه‌رێنی كردووه له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا.
بڕیاریش وایه هه‌فته‌ی داهاتوو به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی گرێبه‌ستكردنی ئێریكسۆن له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق رابگه‌یه‌ندرێت.
سڤین گۆران ئێریكسۆن
ئێریكسۆنی سوێدی پێشتر له مۆندیاله‌كانی 2002 و 2006 راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را بوو، هه‌روه‌ها مه‌شقی به كۆتدیڤوار و مه‌كسیكیش داوه، له‌سه‌ر ئاستی یانه‌كانیش راهێنه‌رایه‌تیی یانه‌كانی لازیۆی ئیتالی، لێسته‌ر سیتی و مانچێسته‌ر سیتیی ئینگلیزیشی له ئه‌ستۆ بووه.
سڤین گۆران ئێریكسۆن ئێستا ته‌مه‌نی 70 ساڵه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی