حوزه‌یران 23, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

خوارنا هيكێ تووشبوون ب شەکرێ جۆرێ دووێ کێم دكت

خوارنا هيكێ تووشبوون ب شەکرێ جۆرێ دووێ کێم دكت

رووداو- هەولێر

پسپۆڕانی خۆراک لە ئەمریکا دەڵێن رۆژانە خواردنی هێلکەیەک بەتایبەت سپێنەی هێلکە، ئەگەری تووشبوون بە شەکرەی جۆری دوو کەمدەکاتەوە.

دەستەی پسپۆرانی خۆراک لە زانکۆی فلۆریدای ئەمریکی لە توێژینەوەیەکدا لە کاریگەری خواردنی هێلکە لەسەر رێژەی شەکری خوێن-یان کۆڵیوەتەوە و بۆیاندەرکەوتووە هێلکە یەکێکە لەو خۆراکانەی رێژەی شەکری خوێن کۆنترۆڵ دەکات.

ستیفانی کلارک، پسپۆری خۆراک و یەکێک لە ئەنجامدرانی توێژینەوەکە دەڵێت، هێلکە یەکێکە لەو خۆراکانەی بە پرۆتینێکی زۆر و ڤیتامینەکانی وەک A,K,D,E,B دەوڵەمەندە، زەردێنەی هێلکەش رێژەیەکی باشی کالیسیۆم، ئاسن و زینکی تێدایە، خواردنی هێلکە جگە لە سوودە تەندروستییەکانی دیکەی لەسەر جەستە، دەرکەوتووە ئەگەری تووشبوون بە شەکرە کەمدەکاتەوە.

توێژینەوەکە لە زانکۆی فلۆریدا لەسەر چوار هەزار کەسی تەمەن نێوان 40-75 ساڵان ئەنجامدرا، دوای دوو ساڵ بەدواداچوون توێژەران دەڵێن لەوانەی فاکتەری مەترسیدار هەیە بۆ تووشبوون بە شەکرەی جۆری دوو، بەخواردنی رۆژانە هێلکەیەک بەتایبەت ئەگەر هێلەکەکە کوڵاوبێت، ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە بەرێژەیەکی بەرچاو کەمدەکاتەوە.

پسپۆرانی خۆراک دەڵێن هۆکاری کەمکردنەوەی مەترسی شەکرە بە خواردنی هێلکە دەگەرێتەوە بۆ ئەو بڕە باشەی پرۆتین کە لەنێو هێلکەدا هەیە، وایلێدەکات هێلکە ببێتە یەکێک لەو خۆراکانەی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی شەکری خوێن رۆڵێکی گرنگ بگێرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi