مفايێن ڤهخوارنا شیرى ب شهڤێ
ههولێر – ZNA
خواردنەوەی کوپێک شیر لە شەودا ئەگەری تووشبوون بە جەڵدەی دڵ کەمدەکاتەوە و یارمەتی ئاسان خەوتن دەدات.
ماڵپەڕی “dreamingandsleeping” چەند سوودێکی خواردنی شیری لە شەودا خستووەتەڕوو کە بریتین لە:
– یارمەتی خەوتن دەدات و شڵەژاوی کەمدەکاتەوە، هەروەها ئارامت دەکاتەوە.
– خواردنەوەی کوپێک شیر لە شەودا کێش کەمدەکاتەوە.
– یارمەتی کرداری هەرسکردن دەدات.
– ئەگەری تووشبوون بە جەڵدەی دڵ کەمدەکاتەوە.
– خواردنەوەی کوپێک شیر بەبێ شەکر ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە کەمدەکاتەوە.
– بەهۆی بوونی کالسیۆم لە شیردا یارمەتی بەهێزبوونی ماسولکەکان دەدات.
– دەبێتەهۆی بەهێزبوونی ددانەکان.
– خواردنەوەی شیر لە شەودا پێست لە چرچبوون دەپارێزێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی