حوزه‌یران 22, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ڤان خوارنان هەمان مفايێن ئاڤێ هەنە

ڤان خوارنان هەمان مفايێن ئاڤێ هەنە

خەندان لایف-

بێگومان ئاو باشترین خواردنەوەیە بۆ لەشی مرۆڤ و سەرچاوەی سەرەکیە کەهەرگیز ناتوانین وازی لێبهێنین، هەمیشە لەلایەن پزیشکان و پسپۆڕانی بواری تەندروستیەوە ئامۆژگاری دەدرێتە خەڵک بۆ ئەوەی ڕۆژانە 6-8 پەرداخ ئاو بخۆینەوە، بەڵام ئایا دەکرێت خواردنەوەیەکی دیکە هەمان سوودی ئاو یان زیاتری هەبێت؟

شەربەتی چەوەندەر بڕێکی زۆر ڤیتامینی تێدایە بەتایبەتی ڤیتامین ئەی و بی و سی، لەهەمانکاتدا دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم و مەگنیسۆم و ترشی ئەمینی و پێکهاتەی دژە ئۆکسان کە یارمەتی ڕیخۆڵە دەدات، بەڵام بێگومان بەبێ خەڵاتەی کارەبای ڕەنگە بەدەستهێنانی ئەم شەربەتە قورس بێت.

شەربەتی ئالۆڤێرا کە یەکێکە لە باشترین جۆری ڕووەکەکان و زاناکان هەموو ساڵێک زانیاری گرنگ و نوێی لەسەر ئاشکرا دەکەن، یەکێک لە باشترین کارەکانی وەستاندنی بەربوونی خوێن و ڕێکخستنی کۆلیسترۆڵی خوێن، لەهەمانکاتدا پاراستنی لەش و پێست لە نیشانەکانی پیری پێش وەختە، لەلایەکی دیکەوە دژی بەکتریای زیانبەخشە.

میوەکان جۆری زۆرە و دەتوانیت هەریەکێکیان بە شێوەی شەربەت بخۆیتەوە، بەڵام باشترین جۆریان شەربەتی شوتی و تو و خەیار و شیلک و ترێ و تەماتەیە، کە دەکرێت هەریەکێکیان لە وەرزێکدا دەست بکەوێت، بەڵام پێویستە کەمێک ئاو تێکەڵی ئەم شەربەتانە بکرێت بۆ ئەوەی ترشیان کاریگەری لەسەر گەدە دروست نەکات.

ئەم پێکهاتانە هەموو خواردنەوەی زۆر گرنگ کەدەکرێت لایەنی کەم بەشێک لە سوودەکانی ئاو پڕبکەنەوە، بەڵام ئاو هەمیشە سەرەکیە و ئەو ڤیتامین و کانزایەی لە ئاوەوە لەش وەریدەگرێت لەهیچ خواردنەوەیەکی تردا بوونی نییە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi