پشتى ههڤژينيێ سێ گهۆڕين روو ددهن
خەندان لایف-
بێگومان پێکهێنانی ژیانی هاوسەرگیری بەرپرسیاریەتیەکی گەورەیە، بەڵام لە سەرەتاوە رەنگە کۆمەڵێک شت تووشی خەمۆکیت بکات یان بەلاتەوە سەیر بێت، چونکە لەگەڵ ئەو بارودۆخە رانەهاتوویت.
بەمزووانە ئاهەنگی گواستنەوەیە و وەک خانمێک دەبیتە خاوەنی خێزان و هاوسەری خۆت، بەڵام راستەوخۆ دوای گواستنەوە سێ گۆڕانکاری روودەدات کە رەنگە نامۆ بێت.
1-بێدەنگیەکی زۆر، بەپێچەوانەی کاتی دەستگیرانی و یەکترناسین کە زۆر قسەی تێداکراوە، بەڵام پێویستە ناکات بە هەڵە تێبگەیت ئەمە ئاساییە و پەیوەندی بەتۆوە نییە بەڵکو سروشتی پیاوان بەو جۆرەیە.
2-هاوسەرەکەت لە هەر کاتێکدا بێت لە هەموو جێگایەک خەوی لێدەکەوێت و گرنگی نادات بەوەی دەبێت لە ژووری نوستن بێت، بێگومان ئەم رەفتارە سروشتیە و پێویستی بە کاتە بۆ ئەوەی رابێت.
3-رێکخستنی لایەنی ماددی و خەرجی ماڵەکەت بە هاوبەشی هەردوولا، کە رەنگە ئەمە بۆ تۆ نوێ بێت و بەرپرسیاریەتیەکی گەورەیە، بەڵام دەبێت بە گفتوگۆ و شێوەیەکی دروست رێبکەون لەسەری.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی