ئەنفلۆنزاا بالندا ل دیالە بهلاڤ دبت
رووداو-سلێمانی
لە سنووری پارێزگای دیالە ئەنفلۆنزای باڵندە بڵاودەبێتەوە و بەهۆیەوە دەیان هەزار پەلەوەر لەنێودەبرێن، پەیوەندیدارانیش رەتیدەکەنەوە مەترسی بێ بۆ سەر ژیانی مرۆڤ.
سێشەممە 2 ی کانوونی دووەم لێژنەی تەندروستی لە ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە رایگەیاند کە توانیویانە ئەنفلۆنزای باڵندە لە سنووری پارێزگاکە کۆنترۆڵ بکەن پاش لەنێوبردنی دەیان هەزار پەلەوەر.
نەجات تائی، سەرۆکی لێژنەکە، لە لێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا گوتی “تیمەکانی ڤێتەرنەری لە دیالە توانییان نەخۆشیی ئەنفلۆنزای باڵندە کۆنترۆڵ بکەن، دوای بڵاوبوونەوەی لە یەکێک لە کێڵگە پەلەوەرییەکانی شارۆچکەی جەدیدە شەت “.
بە گوتەی تائی لێژنەکانی ڤێتەرنەری پارێزگاکە بۆ رێگری لە نەخۆشییەکە دەیان هەزار مریشکی کێڵگە پەلەوەرییەکانیان لەناوبردوون و رەتیشیدەکاتەوە ئێستا نەخۆشییەکە هەڕەشە بێ لەسەر ژیانی مرۆڤ.
سەرچاوە لۆکاڵییەکانی پارێزگای دیالە دەڵێن زیاتر لە 25 هەزار مریشک لە یەکێک لە کێڵگە پەلەوەرییەکان لەنێوبراون کە دەکەوێتە 30 کیلۆمەتر باکووری رۆژئاوای شاری بەعقووبەی نێوەندی پاریزگای دیالە.
ڤایرۆسی تووشکەری ئەنفلۆنزای باڵندە بەوە ناسراوە بە کەمی بۆ مرۆڤ دەگویزرێتەوە، بەڵام کە تووشی مرۆڤ بوو کوشندەیە، باپیی ئامارەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی، لە ساڵی 2000 ەوە نزیکەی 900 کەس تووشی ئەم نەخۆشییە بوون کە زیاتر لە 450 کەسیان بەهۆیەوە مردوون، ئەوەش رێژەیەکی بەرزی مردنە بە نەخۆشییەکی گواستراوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی