مه‌زنترين باخچه‌يێ ئاژه‌لان دێ ل هه‌ولێرێ ئێته ڤه‌كرن
وشه
بڕیاره له‌مساڵدا باخچه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئاژه‌ڵان له شاری هه‌ولێر بكرێته‌وه و باخچه‌كه‌ش به‌سێ قۆناغ كاره‌كانی ته‌واو ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 17ی نیسانی 2017 به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان له‌مساڵدا گه‌وره‌ترین باخچه‌ی ئاژه‌ڵان ده‌كرێته‌وه.
به‌پێی راگهیهنراوهكه، باخچه‌ی ئاژه‌ڵان له سه‌یرانگه‌ی دڵۆپه له‌سه‌ر ڕووبه‌ری ٢٠٠ دۆنم له لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌وه دروست كراوه به سێ قۆناغ ته‌واو ده‌كرێت، قۆناغی یه‌كه‌م ١٢٠ دۆنمه و له ٨٥% ته‌واو بووه، باچهكه ئه‌ندامه له یه‌كێتی باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی جیهان.
به‌پێی راگهیهنراوهكه، باخچه‌كه شوێنی ده‌یان جۆر باڵنده و گیانله‌به‌ری ماڵی و دڕنده‌ی له‌خۆ گرتووه، جگه له خان و قه‌فه‌ز و سه‌وزایی زۆر و ده‌ریاچه.
له كۆتایی راگهیهنراوهكهشدا هاتووه، قۆناغی یه‌كه‌می پڕۆژه‌كه له ٩/٩/٢٠١٧دهكرێتهوه و پێشوازی له گه‌شتیاران ده‌كات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی