جگه‌ره‌كێشان ته‌مه‌نێ مرۆڤى كورت دكت
كوردستان تى ڤى
به پێی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی زانستی ، له هه‌ر 10 حاڵه‌تی مردن له جیهان دا یه‌ك حاڵه‌تییان به هۆی جگه‌ره‌كێشانه‌وه دروست ده‌بێت . به ووته‌ی توێژه‌ران رێژه‌ی جگه‌ره‌كێشان له ساڵی 1990 كه‌م بوته‌وه به‌ڵام تا ئێستاش هۆكاری سه‌ره‌كی مردن له جیهان هه‌ژمار ده‌كرێت . به ووته‌ی زانایان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان له سه‌ر ئاستی جیهانی به‌رده‌وامم بۆ كۆنترۆڵكردنی به‌كارهێنانی تووتن ، به‌ڵام جگه‌ره‌كێشان له ژماره‌یه‌ك له وڵاتان بۆته كێشه ونیگه‌رانیی.
زیاتر له نیوه‌ی حاڵه‌ته‌كانی مردن به هۆی جگه‌ره‌كێشانه‌وه له وڵاتانی وه‌ك چین ، هیندستان وروسیا ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا روویانداوه.زانایان له نێوان ساڵانیی 1990 تا 2015 له 195 وڵاتی جیهان توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستیان ئه‌نجامدا. له‌و وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ، جگه‌ره‌كێشان له هه‌ر 5 كه‌س ، كه‌سێك به هۆی تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ گیانیان له ده‌ستدا بوو.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی