حوزه‌یران 18, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ده‌ربارەی “هەبوونا پلاستیکى ل پێکهاتێ برنجێ هاوردە” رۆنکرن دئێته‌ دان

ده‌ربارەی “هەبوونا پلاستیکى ل پێکهاتێ برنجێ هاوردە” رۆنکرن دئێته‌ دان 

رووداو-سلێمانی

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی پاش چەند مانگ لە پشکنین و بەدواداچوون، ئەنجامی پشکنینی ئەو برنجانە رادەگەیێنێ کە لە بازاڕەکانی سنووری پارێزگاکە هەن.

لە روونکردنەوەیەکی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا، کە وێنەیەکی بۆ (رووداو) نێردراوە، دڵنیایی دراوەتە هاونیشتیمانییان کە برنجی ئەوتۆ لە سلێمانی نییە کە پلاستیک لە پێکهاتەیدا هەبێت و سەرجەم برنجەکان شیاون بۆ خواردن.

ئەمەی خوارەوە ئەو روونکردنەوەیە کە تەندروستی سلێمانی بۆ (رووداو) ی ناردووە:

لیژنەی تەندروستی و خۆراكی سەر بە بەشی پشكین و بەدواداچوون لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەدواداچوونی بۆ سەرجەم جۆرەكانی برنج لە سنووری پارێزگای سلێمانی كردووە.

بۆ ئەم مەبەستە نمونەی سەرجەم برنجەكانی وەرگرتووە و بەنوسراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ژمارە (8-9-10) لە بەرواری 2-1-2017 ئاراستەی زانكۆی سلێمانی/کۆلێجی زانستە كشتوكاڵییەكان /بەشی زانستی خۆراك کرا و لەلایەن پسپۆڕانەوە پشكنین بۆ سەرجەم برنجەكان كراوە.

دوای پشكنین یۆد و مایكرۆسكۆپی و ئەمیلۆگرافی و گەشەی كەڕو و بەرگری برنجەكان بۆ گەرمی بە نووسراوی فەرمی ئاگاداركراینەوە سەرجەم برنجەكان شیاون و هیچ ماددەیەکی پلاستیكیی بوونی نییە لە پێكهاتەی برنجەكاندا.

وەكو لیژنەی تەندروستی و خۆراك دڵنیایی دەدەینە هاووڵاتییان، بەدواداچوون بە هەموو خۆراكێک دەكەین كە ئەگەری هەبێ زیان بە تەندروستی بگەیێنێت.

لەشکر حەمید
سەرپەرشتیاری لێژنەی تەندروستی و خۆراک لە بەشی پشکنین و بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi