حوزه‌یران 18, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

رێكخستنا كەرەستان و جلكان

رێكخستنا كەرەستان و جلكان

گولان ميديا

رەنگە هەندێ جار كچێك یان خانمێك دەبینن، سەرەنجتان رادەكێشێ لە شێوە و جل و بەرگ و كەرستەكانیدا، رەنگە بڵێن ئەوە كەرەستەكانی ماركەیە، یان لە جلە گرانبەهاكانی كڕیوە، تەنانەت رەنگە لەم بووچوونەتان بە هەڵەدا چووبن، چونكە لەوانەیە ئەو خانمە بە هەڵبژاردنی خۆی توانیویەتی كەرەستە و ئێكسسوارە زیرەكانی لەگەڵ جلەكانی هەڵبژێرێت و رێكیان بكات، دەگوترێت مەرج نییە، جلێكی گرانبەهات لەبەر بكەی تا جوانتر بیت، رەنگە هەندێ جار گرانترین كەرەستە و جل دەكڕیت، كەچی لەگەڵ شێوە و روخسارت نەشیاو دەبێت، لێرەدا پسپۆرانی جوانكاری دەڵێن : كاتێك جلەكەت بە پێوانەی لەش و لاری خۆت بێت و ئەگەر جانتایەكەی دەستیشت هاوڕەنگت كرد لەگەڵ بەشێكی دیكەی ئێكسسوارە یان لە شێوازدا نزیك بوون، ئەوكاتە تۆ دەبیتە شاجوانێك، بەر لە دەستنیشاكردنی هەر تاخمە جلێك، دەبێت هۆشیار بیت كە چیت مەبەستە، تەنسیقی رەنگەكان گرنگترین بەشە لە جوانیدا، چونكە بە شێواندانی رەنگەكان، ناگەیتە هیچ ئامانجێك لە جوانی جل و بەرگ و كەرەستەكانت، بۆ هەمیشە هەوڵی یەكخستنی زیاتر لە دوو كەرەستە یان جل و كەرەستەیەك بكەیت، وەك : دەتوانی رەنگی جانتای دەستت لەگەڵ رەنگی قژت یان رەنگی جلێكت هاوڕەنگ بن، ئەگەر هەر یەكە رەنگێك بێت، ئیدی جوانیت دەشێوێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi