یوتیوب چاوان دراڤى ددهتە بەشداربوويان؟
نهوا
كۆمپانیای یوتیوب لە تازەترین نوێكردنەوەی لە “پرۆگرامی هاوبەشان” بڕیاریدا لەمەولا بۆ هەر ڤیدیۆیەك 10 هەزار بینەر هەبێت ئەو كاتە خاوەنەكەی دەست دەكات بە وەرگرتنی پارە.
كۆمپانیاكە بڵاویكردووەتەوە: دەبێت ئەو كەسانەی كە لە “بەرنامەی هاوبەشەكان”دا بەشداریان كردووە لە ماوەی چەند هەفتەیەكی كەمدا 10 هەزار بینەر بۆ ڤیدیۆكەیان كۆبكەنەوە، هەروەها ئاسانكاری كردووە بۆ ئەوەی ئەوانەی بەشداری لەو بەرنامەیەدا دەكەن پارە بەدەست بهێنن لەرێگەی ئەو ریكلامانەی لە ڤیدیۆكانیاندا دەكرێت.
كۆمپانیاكە تەئكیدیشی كردووەتەوە: ئەوانەی كە پێشتر بە بینەری كەمتر لە 10 هەزار پارەیان كۆكردووەتەوە پارەكەیان دەمێنێت، بەڵام لەمەولا ئەوە نامێنێت و بۆ هەر ڤیدیۆیەك پێویستە 10 هەزار بینەری هەبێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی