ههفت نیشانێن شێرپەنجا قورگ
رووداو-سلێمانی
بەگوێرەی ئامارەکانی ئەنستیتۆی نیشتیمانیی ئەمریکی تایبەت بە شێرپەنجە 1.4%ی کەسانی پێگەیشتوو لەماوەی ژیانیان تووشی شێرپەنجەی قوڕگ دەبن. هۆکارە سەرەکییەکان بریتین لە جگەرەکێشان، خواردنەوەی کحولییەکان، بەرکەوتنی ماددەی ئەزبێز و نەپاراستنی خاوێنیی دەم و ددان.
رۆژنامەی دەیلی ئێکسپرێسی بەریتانی لە زاری پسپۆڕانەوە ئەم نیشانانەی دیاریکردوون کە دەرکەوتنیان ئاماژەیەکی تووشبوونە بە شێرپەنجەی قوڕگ:
*گۆڕانی دەنگ؛ بۆ نموونە گڕبوونی
*ئازار لەکاتی قوتدان، یان بە گرانی قوتدان
*درووستبوونی گرێیەک لە ملدا
*کۆکەی درێژخایەن
*ئازاری بەردەوامی قوڕگ یان گوێ
*گران هەناسەدان یان خیزەی هەناسە
*ناخۆشبوونی بۆنی هەناسە
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی