پێنج رێ بۆخۆپاراستنێ ژ شێرپەنجێ
رووداو-سلێمانی
كۆمەڵەی شێرپەنجەی ئەمریكایی لە ماڵپەڕی خۆیاندا چەند رێوشوێنێكیان دیاریكردووە بۆ كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە، كە ئەمانە گرنگەكانیانن:
1-ئەنجامدانی وەرزش:
كاتێك دەزانی قەڵەوی لە لیستی هۆكارەكانی شێرپەنجەدا ریزبەندیی دووەمی وەرگرتووە، سەخت نییە لە گرنگی وەرزش تێبگەی لە رووبەڕووبوونەوەی شێرپەنجەدا. وەرزشەكانی پیادەڕەوی و مەلەكردن و هاوشێوەكانیان لەم رووەوە بەسوودن.
2-دووركەوتنەوە لە جگەرە و كحول:
جگەرە ساڵانە دەبێتەهۆی مردنی شەش ملیۆن كەس. بەپێی پێشبینیەكانی رێكخراوی تەندروستی جیهانی، ئەگەر جگەرەكێشانی خەڵكی وەك ئێستا بەردەوام بێ، ئەوە لەم سەدەیەدا جگەرە دەبێتەهۆی مردنی ملیارێك كەس. هەرچی كحولە، ئەوە بەپێی داتای نێوەندی نێودەوڵەتی بۆ توێژینەوە لە شێرپەنجە، ساڵانە دەبێتەهۆی تووشبوونی 700 هەزار كەس بە شێرپەنجە و مردنی 365 هەزار كەس. لەڕووی مەترسییە تەندروستییەكانەوە، پزیشكان یەكەمجار هۆشداری لەبارەی جگەرە دەدەن و پاشان كحول.
3-رێجیمی خۆراكیی تەندروستانە:
كەمكردنەوەی گۆشتی سوور و زۆركردنی خۆراكە رووەكییەكان، زۆر خواردنی چەوری بەسوودی ئۆمێگا-3 كە لە ماسیی هەیە، هەروەها زۆر خواردنی سەوزە و میوەی رەنگ جیاواز و خواردنەوەی چای سەوز هەموویان بۆ پێشگیری لە شێرپەنجە، نەوەك چارەسەری، گرنگن.
4-پشكنینی پێشوەختە:
پشكنینی پزیشكیی بەرلەوەی هیچ نیشانەیەكی شێرپەنجە هەبن، وەها دەكات هەر شێرپەنجەیەك لە جەستەدا هەبێ بە زوویی چارەسەر بكرێ، بەرلەوەی بڵاوببێتەوە. بۆیە وا باشە پیاوان و خانمان لە تەمەنی 40 ساڵییەوە پشكنین بكەن بۆ شێرپەنجەی مەمك و پرۆستات. بەپێی رێنمایی پزیشكیش پشكنین بۆ شێرپەنجەی كۆڵۆن بكرێ.
5-زۆر نەچوونە بەر خۆر:
رۆژانە چەند خولەكێك (10-30 خولەك) بەركەوتنی تیشكی خۆر پێویستە بۆ درووستبوونی ڤیتامین دی لە پێستدا. بەڵام زۆر بەركەوتنی خۆر كە ببێتەهۆی سووتانەوەی پێست و گۆڕانی رەنگی بە تێپەڕبوونی كات، دەبێتەهۆی تێكشكاندنی DNAی خانەكانی پێست و گۆڕانیان بۆ شێوازی تووشكەری شێرپەنجە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی