زه‌لامه‌ك چارده ساله ل فرۆكخانێ دژيت
خەندان-
به‌رپرسانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌یجین-ی چین ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایانگه‌یاند، پیاوێكی ته‌مه‌ن 60 ساڵ به‌هۆی ئه‌وه‌ی خولیای بۆ خواردنه‌وه‌ی كهولی و كێشانی جگه‌ره هه‌یه، له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا و له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه رێگری لێده‌كرێت و رێگای پێ‌نادرێت بچێته‌وه بۆ ماڵه‌وه، به‌وهۆیه‌شه‌وه ماوه‌ی 14ساڵه له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌یجین ژیان به‌سه‌ر ده‌بات.
تۆڕی هه‌واڵی Daily Mailی بریتانی به‌رپرسانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی شاری به‌یجینی پایته‌ختی چین رایانگه‌یاندوه، پياوێكی ته‌مه‌ن 60 ساڵ نزیكه‌ی 14 ساڵی ته‌مه‌نی له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی شاری به‌یجین به‌سه‌ربردوه و له ئێستاشدا له‌و فڕۆكه‌خانه‌یه‌دا ده‌ژی.
ویی جیانگۆ ئه‌و پیاوه‌یه كه ماوه‌ی 14 ساڵه له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌یجین ده‌ژی
ئاماژه‌یان بهوهشكردوه، ویی جیانگۆ ئه‌و پیاوه‌یه كه ماوه‌ی 14 ساڵه له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌یجینی پایته‌خت ده‌ژی پاش گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵیدا رایگه‌یاندوه، “له‌به‌رئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌م له ماڵه‌كه‌ی خۆماندا رێگه‌نادات به ئاسوده‌ی جگه‌ره بكێشم و مه‌شروب بخۆمه‌وه”.
“جگه‌ره كێشان و خواردنه‌وه‌ی كهول” بۆته ئاره‌زویه‌ك بۆ ویی جیانگۆ
له میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ Daily Mailی بریتانی ویی جیانگۆ رایگه‌یاند، باشترین كاری ئه‌نجامداوه و له ئێستاشدا باشترین ژیان ده‌ژی، چونكه به ئاسوده‌یی ده‌توانێت بخواتهوە و جگه‌ره‌ش بكێشێت، ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێته‌وه ماڵه‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانێت ئه‌م خولیایه‌ی خۆی ئه‌نجامدات، به‌پێی وته‌ی خۆی “جگه‌ره كێشان و خواردنه‌وه‌ی كهول” بۆته ئاره‌زویه‌كى هەمیشەیی بۆی.
ته‌نها توڕه ده‌بێت كاتێك زۆری لێده‌كه‌ین كه فڕۆكه‌خانه جێبهێڵێت
هه‌روه‌ها، كارمه‌ندانی فڕۆكه‌خانه‌كه‌ی به‌یجین رایانگه‌یاند، ویی كه‌سێكی ساده و ساكاره و هیچ زیانێك به هیچ كه‌سێك ناگه‌یه‌نێت، به‌ڵام ته‌نها توڕه ده‌بێت كاتێك زۆری لێده‌كه‌ین كه فڕۆكه‌خانه جیبهێڵێت.
له‌ساڵی 2008وه ویی جیانگۆ-ی ته‌مه‌ن 60 ساڵ ماڵ و خێزانی خۆی به‌جێهێشتوه و له سه‌ره‌تادا له میترۆ و وێستگه‌كاندا ژیانی بەسەر دەبرد و بۆماوه‌ی 14 ساڵه ژیانی خۆی له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌یجین به‌سه‌رده‌بات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی