روودانه‌كا سه‌یر و ده‌گمه‌ن يا ڤى زه‌لامى ببینه
كوردستان تيڤى:
رووداوێكی سه‌یر و ده‌گمه‌ن ژیانی هاووڵاتییه‌كی ئه‌مریكی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش ده‌گۆڕێت.
بێلانه‌یه‌ك له ته‌مه‌نی 30 ساڵی له رووداوێكی ترسناكدا تووشی شڵه‌قانی مێشك هات، ئه‌مه‌ش بووه هۆی گۆڕانێكی سه‌یر له مێشكی ئه‌و كه‌سه، ئه‌و گه‌نجه هه‌ژاره پاش ئه‌و رووداوه بووه میوزیكزان و ژه‌نیار، كه به‌ر له‌م رووداوه هیچ شتێكی له میوزیك نه‌ده‌زانی.
دێریك ئه‌ماتۆ، كه دانیشتووی ویلایه‌تی كۆڵۆڕادۆی ئه‌مریكایه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بیری له‌وه نه‌ده‌كرده‌وه كه ژیانی به‌م شێوه‌یه بگۆڕێت له‌سایه‌ی رووداوێكی ترسناكدا.
دێریك له‌ساڵی 2006 ئه‌وكاته‌ی ته‌مه‌نی 30 ساڵان بوو له مه‌له‌وانگه‌یه‌ك له‌كاتی مه‌له‌كردن خۆی هه‌ڵدا، بێ ئه‌وه‌ی قووڵی مه‌له‌وانگه‌كه بزانێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه مه‌لاوا‌نگه‌كه ئاوه‌كه‌ی ته‌نك بوو، دێریك له‌ژێر ئاو سه‌ری به‌ر زه‌وی كه‌وت وده‌م و ده‌ست له‌هۆش خۆی چوو.
دێریك له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كان به‌هۆش خۆی هاته‌وه، ئه‌وكاته هه‌ستی به دووشت كرد، یه‌كه‌میان كه تووشی شڵه‌قانی مێشك و له‌ده‌ستدانی یادگه بووه و كه‌مێك كێشه‌ی له هه‌ستی بیستن هه‌یه به‌هۆی ئه‌م رووداوه، دووه‌میشیان كه جێی سه‌رنجه و باوه‌ڕكردنی ئه‌سته‌مه، هه‌ستی كرد كه ئه‌و ئێستا ده‌توانێت زۆر به‌كارامه‌یی میوزیك بژه‌نێت بێ ئه‌وه‌ی پێشتر هیچ شتێك له‌باره‌ی میوزیك فێربووبێت، دێریك كاتێك ئامێرێكی پیانۆی یه‌كێك له هاوڕێكانی ژه‌نی تاسا، چونكه بۆی ده‌ركه‌وت به‌هره‌یه‌كی بێ وێنه‌ی هه‌یه له ژه‌نینی میوزیك، هه‌ر ئه‌م به‌هره‌یه‌ش بوو له ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا كردی به‌كه‌سێكی تر.
دێریك ئه‌م رووداوه سه‌یره‌ی بیردێته‌وه كه رێڕه‌وی ژیانی گۆڕی و ده‌ڵێت: “له‌ناكاو زانیم كه من ده‌توانم میوزیك بژه‌نم، چونكه چوارگۆشه ره‌ش و سپییه‌كانی پیانۆم له ئه‌ندێشه‌ی خۆمدا ده‌بینی، بێ ئه‌وه‌ی نۆته‌كان یان شتێكی له‌م بابه‌ته‌م خوێندبێت، ره‌نگه ئه‌مه‌ش ئه‌و دیارییه بێت كه دوای چه‌ندین ساڵ له نه‌هامه‌تی خودا پێی به‌خشیوم”.
دێریك ئاماژه‌شی پێدا، له ماوه‌ی چه‌ندین ساڵدا گیرۆده‌ی گۆڕینی جۆری كاره‌كانی بوو له كارێكه‌وه بۆ كارێكی تری بێ سوود، ئه‌وه ده‌ڵێ، له بواری په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان و فرۆشتن و راهێنانی كاراتێ و به‌یسبۆڵ كاری كردووه، بێ ئه‌وه‌ی بگات به‌و شته‌ی كه ده‌یه‌وێ له ژیانی كرداریدا، سه‌رباری ئه‌وه‌ش به‌هۆی پڕۆژه‌یه‌كی بچووك مایه‌پووچ بوو، تا وای لێهات له‌ناو ئۆتۆمبێله بچووكوكه‌ی بخه‌وێت، به‌رله‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و رووداوه دراماتیكییه بیهێنێته نێو جیهانی میوزیك، كه پێشتر هیچ شتێكی لێ نه‌ده‌زانی ته‌نها كه‌مێك ژه‌نینی گیتار نه‌بێت كه له‌میشیان زۆر خراپ بوو.
ئێستا بۆ “دێریك ئه‌ماتۆ” هه‌مووشتێك گۆڕاوه، ئه‌و ده‌توانێت چه‌ندین جۆر ئامێری میوزیك بژه‌نێت، هه‌روه‌ها ئاهه‌نگی میوزیك ساز ده‌كات و یه‌ك له دوای یه‌ك ئه‌لبووم ده‌رده‌كات.
پزیشكان له‌باره‌ی ئه‌م حاڵه‌ته‌ی به‌سه‌ر دێریكدا هاتووه ده‌ڵێن، ئه‌م حاڵه لێكدانه‌وه‌ی زانستیی هه‌یه، كه به “سیندرۆم”ی بیلمه‌تان یان به‌هره‌مه‌ندان ده‌ناسرێت، ( واتا ده‌ركه‌وتنی نه‌خۆشییه‌ك كه هاوكات ده‌بێت له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی) و كاتێك تووشهاتوو دووچاری هه‌ندێ كێشه‌ی مێشك ده‌بێت، هه‌ندێ به‌هره‌ی بێ هاوتای له‌یه‌كێك له بواره‌كان له‌لا دروست ده‌بێت، ئه‌مه‌ش حاڵه‌تێكی زۆر ده‌گمه‌نه و پشتڕاستی ده‌كه‌نه‌وه كه ته‌نها نزیكه‌ی 30 كه‌س له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان تووشی ئه‌م حاڵه‌ته هاتوون.
جێی باسه، ئه‌م رووداوه‌ی دێریك، رووداوه‌كه‌ی “جایسون بادجێت”مان بیر ده‌خاته‌وه، كاتێك چه‌ند دزێك به شێوه‌یه‌كی دڕندانه هێرشیان كرده سه‌ری، به‌هۆی ئه‌و رووداوه‌ش جایسون له كه‌سێكی ئاسایی گۆڕا بۆ بلیمه‌تێك له بواری ئه‌ندازیاریی.
سه‌رچاوه/ Kurdistan CT
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی