پشتى10 سالێن هه‌ڤالينى شێره‌ك راهێنه‌رێ خۆ دكه‌ته قوربانی
K24- هه‌ولێر:
پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست ڤیدیۆیێكی نوێی بڵاوكرده‌وه، تێیدا دیمه‌نی هێرشی شێرێك بۆ سه‌ر راهێنه‌ره‌كه‌ی له یه‌كێك له باخچه‌كانی باشووری ئه‌فریقیا پیشانده‌دات، كه ماوه‌ی 10 ساڵه شێره‌كه و راهێنه‌ره‌كه‌ی هاوڕێی یه‌كترین.
وه‌ك له دیمه‌نه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، یه‌كێك له پاسه‌وانه‌كانی باخچه‌كه ته‌قه له شێره هێرشبه‌ره‌كه ده‌كات و رووداوه‌كه به كوشتنی شێره‌كه به‌كۆتایی دێت.
له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، كاتێك راهێنه‌ره‌كه به‌ره‌و شێره‌كه ده‌ڕوات، شێره‌كه بۆ راهێنه‌ره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌رچه‌نده راهێنه‌ره‌كه هه‌وڵی راكردنی دا، به‌ڵام له دوا ساته‌كانی گه‌یشتنی به ده‌رگای باخچه‌كه، په‌لاماری ده‌دات وبه كه‌ڵبه‌كانی ده‌یگرێت و بۆ ناو داره‌كانی باخچه‌كه به‌دوای خۆیدا راده‌كێشێت، یه‌كێك له پاسه‌وانه‌كانی ئه‌و باخچه‌یه‌ش ناچار ده‌بێت ته‌قه له شێره‌كه بكات و ده‌ستبه‌جێ ده‌یكوژێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، قوربانییه‌كه ناوی مایكل هۆدجه و خاوه‌نی باخچه‌كه‌یه و، به‌ر له 10 ساڵ كاتێك ئه‌و شێره به‌چكه بوو، خۆی به شیر به‌خێوی كردووه. ئێستاش دوای رزگاربوونی به موعجیزه، له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدایه.
H.B
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی