دوو كه‌نالێن دیارێن ئه‌مریكا شه‌رى ل سه‌ر ڤێ خانما پێشكێشكار دكن
K24 – هه‌ولێر:
مێگان كێڵی، پێشكه‌شكاری ناسراوی ئه‌مه‌ریكی، ته‌له‌ڤزیۆنی فۆكس نیوزی به‌جێهێشت و په‌یوه‌ندی به تۆڕی هه‌واڵی ئێن بی سی (NBC) كرد.
ئه‌و خانمه پێشكه‌شكاره، ماوه‌ی زیاتر له 12 ساڵه له ته‌له‌ڤزیۆنی فۆكس نیوز، كار ده‌كات و به‌رنامه‌ی “مێگان فایل”ی پێشكه‌شده‌كرد، كه به‌رنامه‌یه‌كی سیاسییه و یه‌كێك بوو له پڕبینه‌رترین به‌رنامه سیاسییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
مێگان له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا، له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا زیاتر ناسرا، به‌تایبه‌تیش دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند دیدارێكی له‌گه‌ڵ دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌نجامدا، دواتر تۆمه‌تباری كرد به‌وه‌ی به چاوێكی “سووك” سه‌یری ژن ده‌كات.
ئه‌و خانمه پێشكه‌شكاره، له نێو رۆژنامه‌واناندا زۆرترین مووچه‌ی هه‌بووه، كه مانگانه زیاتر له یه‌ك ملیۆن دۆلار بووه.
به گوێره‌ی هه‌ندێك سه‌رچاوه، گرێبه‌ستی نوێی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (NBC) ساڵانه 25 ملیۆن دۆلاره، واتا مانگانه زیاتر له دوو ملیۆن دۆلار.
گۆڤاری “نیویۆرك” بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه‌ناڵی فۆكس نیوز، له به‌رامبه‌ردا، گرێبه‌ستێكی نوێی به بڕی 100 ملیۆن دۆلار پێشكه‌ش به مێگان كێڵی كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ناڵه‌كه جێنه‌هێڵت، به‌ڵام ئه‌و خانمه رۆژنامه‌وانه گرێبه‌سته‌كه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه و ئاماده‌نه‌بووه بگه‌ڕێته‌وه.
مێگان له دایكبووی ساڵی 1970یه و دانیشتووی نیویۆركی ئه‌مه‌ریكایه و خوێندنی یاسای ته‌واوكردووه.
مێگان كێڵی له ساڵی 2003وه له راگه‌یاندن كارده‌كات و گۆڤاری تایم، له ساڵی 2013 به یه‌كێك له 100 كاریگه‌رترین كه‌سایه‌تییه‌كانی جیهان دایناوه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی