سامسۆنگ گالاكسییه‌كا دى ب سیسته‌مێ 5G نمایشكر
وشه:
دوای ئه‌وه‌ی سامسۆنگ بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر هیچ مۆبایلێكی نه‌خستبووه بازاڕه‌كانه‌وه، ئه‌مڕۆ كۆمپانیاكه هه‌ستا به نمایشكردنی نوێترین به‌رهه‌می له جۆری Galaxy M53 5G، وه‌ك خۆیان ئاماژه‌یان به‌م به‌رهه‌مه داوه، له‌ڕووی نرخه‌وه زۆر گونجاوه و له‌ڕووی تایبه‌تمه‌ندیشه‌وه له لووتكه‌دایه، سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌یش به سیستمی 5G كار ده‌كات.
ماڵپه‌ڕی “gadgets” له‌باره‌ی به‌رهه‌می ساسۆنگ ئاماژه‌ی داوه، كۆمپانیای سامسۆنگ له نوێترین به‌رهه‌مدا مۆبایلێك له جۆری “Galaxy M53 5G”نمایش كرد، ئه‌مانه‌یش تایبهتمهندییهكانین:
ئەم گالاکسییە ئەم لەڕووی تایبەتمەندییەوە بەهێزە هەمیش لەڕووی نرخەوە گونجاوە
شاشه‌یه‌ك كه قه‌باره‌كه‌ی 6.70 ئینجه و به روونی 1080 كار ده‌كات، ڕامی هه‌شت گێگابایته و میمۆرییه‌كه‌یشی 128 گێگابایته، كامێراكه‌ی 108 مێگاپیكسڵه و كامێرای پێشه‌وه‌یشی 32 مێگاپیكسڵه، پاترییه‌كه‌یشی 5000 میلی ئه‌مپێره، هه‌ر ئه‌مه‌یش وایكردووه نرخه‌كه‌ی بگاته 300 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
سامسۆنگ كۆمپانیایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی كۆریای باشووره كه تایبه‌ته به دروستكردنی به‌رهه‌مه ئه‌لیكترۆنییه‌كان، له ساڵی 1938 دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌هێزه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئامێری ئه‌لیكترۆنی و خاوه‌نی باشترین مۆبایله له دنیادا، رۆژانه به ملیۆنان به‌رهه‌می ئه‌و كۆمپانیایه ده‌فرۆشرێن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی