ئایفۆن ئێس ئی كه‌نگى دێ گه‌هته كوردستانێ؟
وشه:
كۆمپانیای ئه‌پڵ ڕای گه‌یاند، نوێترین مۆدێلی نه‌وه‌ی ئێس ئییان نمایش كردووه و له داهاتوویه‌كی نزیكدا به دنیادا بڵاو ده‌بێته‌وه، گرنگی ئایفۆنه‌كانی ئێس ئی له‌وه‌دایه كه به دیزاینی كۆن به‌رهه‌م هێنراوه، به‌ڵام سیستمی تازه، واته دیزاینی ئایفۆن هه‌شتی هه‌یه، به‌ڵام هێزی ئایفۆن 13، ئه‌ی كه‌ی ده‌گاته كوردستان، شاره‌زایه‌ك بۆ ”وشه” قسه ده‌كات.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ”وشه” له ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌كی ئه‌پڵ كۆی كردووه‌ته‌وه، ئایفۆن ئێس ئی 2022 له 18ی ئادار ده‌خرێته بازاڕه‌وه، به‌ڵام هاووڵاتییان له سه‌رانسه‌ری دنیا ده‌توانن پێشوه‌خته داوای بكه‌ن، ئه‌ویش له ڕێی ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌كی ئه‌پڵ له 11ی ئه‌م مانگه به 429 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
ئەم ئایفۆنە لەکاتی بڵابوونەوەیدا، دەگاتە کوردستانیش
له‌مباره‌یه‌وه سوڵتان محه‌مه‌د شاره‌زای بواری كڕین و فرۆشتنی مۆبایل، بۆ ”وشه” گوتی، ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی ئه‌پڵ هاوشێوه‌ی هه‌ر به‌رهه‌مێكی تازه كه ده‌خرێته بازاڕه‌وه، ده‌گاته كوردستانیش له هه‌مان كاتدا، به‌ڵام ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ داواكاریی خه‌ڵك، ئێمه كه زانیمان خه‌ڵك داواكاری زۆری له‌سه‌ره ده‌یهێنین، كاتی گه‌یشتنی به‌نده به خه‌ڵكه‌وه، به‌ڵام باوه‌ڕ ناكه‌م ئه‌م ئایفۆنه داواكاری له‌سه‌ر بێت، به‌راورد به ئایفۆن 13 و ئایفۆن 14یش كه له داهاتوودا دێت.
له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م مۆبایله ئه‌پڵ ئاشكرای كردووه، ئایفۆن ئێس ئی 2022 شاشه‌كه‌ی 4.7 ئینجه به ڕوونی 750 به 1334 پیكسڵ، له‌ڕووی دیزاین و قه‌باره‌وه هاوشێوه‌ی ئایفۆن هه‌شته، به‌ڵام به پاترییه‌كی گه‌وره‌تر و كه‌ڤه‌ری ئه‌ستوورتر، به‌ڵام له هه‌مووی گرنگتر به سیستمی 5G كار ده‌كات، ئه‌مه‌یش وایكردووه یه‌كێك بێت له به‌هێزترینه‌كانی دنیا.
كۆمپانیای ئه‌پڵ له ساڵی 1976 له لایه‌ن ستیڤ وۆزنه‌یك و ستیڤ جۆبس له ئه‌مه‌ریكا دامه‌زرا و له ساڵی 1984 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی كۆمپیوته‌ر كرد، هه‌روه‌ها له ساڵی 2010 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی ئایپاد كرد، له‌گه‌ڵیدا له ساڵی 2011 ئایپاد دوو خرایه روو و له ساڵی 2012 ئایفۆنی پێنج و ئایپادی مینی خسته بازاڕه‌وه، له‌و كاته‌وه ئه‌پڵ به یه‌كێك له كۆمپانیا زلهێزه‌كانی دنیا ده‌ناسرێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی