نووترین زانیاری دزه‌پێكراو ده‌رباره‌ی ئایفۆنا8
K24- هه‌ولێر
كۆمپانیای ئه‌پڵ، دوای راگه‌یاندنی ئایفۆن 7، ده‌ستی كردووه به دروستكردنی ئایفۆن8، له‌وباره‌یه‌شه‌وه كۆمه‌ڵێك زانیاری سه‌باره‌ت به‌تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی دزه‌ی پێكراوه.
دوێنی پێنجشه‌ممه 6 تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2016، ماڵپه‌ڕی “بزنس ئینسایده‌ر”ی ئه‌مه‌ریكی، هه‌ندێك زانیاری له‌باره‌ی ئایفۆن 8 له‌سه‌ر زاری یه‌كێك له فه‌رمانبه‌رانی كۆمپانیای ئه‌پڵ بڵاوكرده‌وه كه تێیدا هاتووه، كۆمپانیای ئه‌پڵ ده‌ستی كردووه به دروستكردنی ئایفۆن8 به‌شێوازێكی نوێ و جیاواز له ئایفۆن7، به‌تایبه‌تی له‌رووی دیزاینه‌وه گۆڕانیكاری تێدا كراوه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه له ئایفۆن8 دوگمه‌ی سه‌ره‌كی (Hom) و كامێرای پێشه‌وه هه‌ڵده‌گیرێت، به‌ڵكو هه‌مووی یه‌كپارچه ده‌بێته شاشه.
له رۆژی 7ی ئه‌یلول/ سێپته‌مبه‌ری 2016 له‌كۆنگره‌یه‌كی تایه‌به‌تدا، له‌شاری سان فرانسیسكۆ له ویلایه‌تی كالیفۆرنیای ئه‌مه‌ریكا، كۆمپانیای ئه‌پڵ، هه‌ردوو مۆبایلی iPhone 7 و iPhone 7 plus به‌فه‌رمی راگه‌یاند و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی خسته‌ڕوو.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی