ڤێرژنێک نوو يێ IOS دێ كهفته بەردەست
باسنيۆز:
کۆمپانیای ئەپڵی ئەمەریکی، ڤێرژنێکی نوێی بە چەند گۆڕانکارییەکی گرنگ، بۆ بەکارھێنەرانی سیستەمی IOS بەردەست کرد.
ئەمڕۆ شەممە 6/8/2016، ماڵپەڕە تەکنۆلۆژییە جیھانییەکان ھەواڵی نوێترین ڤێرژنی ئایفۆنیان بڵاو کردووەتەوە، کە ئێستا بۆ بەکارھێنەرانی سیستەمی IOS بەردەستە، لەم ڤێرژنەشدا دوو گۆڕانکاری کراوە.
کۆمپانیای ئەپڵ ئاشکرای کردووە، کە ئێستا سیستەمی ئاسایشی مۆبایلەکەیان بەھێزتر کردووە، ھەروەھا تێکچوون و ھاککردنی ڤێرژنە نوێیەکەی IOS بە کارێکی ئەستەم ناو دەبەن.
دووەم گۆڕانکاریش خێراکردنی مۆبایلەکەیە و موژدەی ئەوەیان بە بەکارھێنەرانیان داوە، کە لەمەوپاش مۆبایلەکانیان خاو نابێتەوە و زوو زوو ناوەستێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی