تشرینی یه‌كه‌م 31, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ئيرۆ هەشتەمین ساڵڤه‌گه‌ڕا جینۆسایدا ئێزديايه‌

ئيرۆ هەشتەمین ساڵڤه‌گه‌ڕا جینۆسایدا ئێزديايه‌

باسنيوز:

لە رۆژێكی وەكوو ئەمڕۆ و بەر لە هەشت ساڵ لە 3ی8ی2014 تیرۆریستانی داعش هێرشیان كردە سەر شنگال و لە ئەنجامدا 360 هەزار كوردی ئێزدى ئاوارەی هەرێمی كوردستان ‌بوون و خەڵكی دهۆك و هه‌ولێر و زاخۆ و ئاكرێ و ئامێدی و به‌رده‌ڕه‌ش و سێمێل و تێكڕای ناوچەكانی كوردستان دەرگای ماڵەكانی خۆیان و مزگەوتەكانیان بۆ كردنەوە و تا ئێستاكەش هەر ئاوارەن و نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.

حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پەرلەمانی كوردستان كارەساتی شنگالیان بە جینۆساید ناسی و بڕیاریان دا، هەموو ساڵێك لە رۆژی 3ی8 بۆ ماوەی پێنج خولەك رابوەستن و رێز لە قوربانییانی جینۆسایدی شنگال بگرن.

لە ئەنجامی جینۆسایدی شنگال لە ساڵی 2014، زیاتر لە 80%ی شنگال خاپوور و وێران كرا، هەتا ئێستاش بەهۆی هەبوونی گرووپە چەكدارە ناشەرعییەكان لەناو شنگال، نەتوانراوە ئاوەدان بكرێتەوە و زیاتر لە 360 هەزار كه‌سی ئێزدى ئاوارەی هەرێمی كوردستان بوون و تا ئێستاش 80%ی ئەو خەڵكە ئاوارەیە نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.

خه‌یرى بۆزانى، سه‌رپه‌رشتیاری دۆسیەی رزگاركردنی رفێنراوانی ئێزدی بۆ (باسنیوز) ئاشكرای كرد: “لە جینۆسایدی شنگال لە ساڵی‌ 2014، زیاتر لە شه‌ش هەزار و 417 كه‌سی ئێزدى لە هەردوو رەگەز لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە رفێنران، لەوانە سێ هەزار و 548 لە رەگەزی مێ بوون و دوو هەزار و 869یش لە رەگەزی نێر، تا ئێستا توانراوە سێ هەزار و 553 رفێنراو لە هەردوو رەگەز رزگار بكرێن، كە هەزار و 207 كچ و ئافرەتن و 339 پیاو و هەزار و 51 منداڵن لە رەگەزی مێ و 956 منداڵن لە ره‌گه‌زی نێر و 146 رفێنراویش شەهید كراون، چارەنووسی دوو هەزار و 718 كه‌سیش دیار نییە، لەوانە هەزار و 273 لە رەگەزی مێ و هەزار و 445 لە ره‌گه‌زی نێر”.

ئاشكراشی كرد: “29 كه‌سی ئێزدى بە سەلامەتی لەناو گۆڕە بەكۆمەڵەكاندا رزگاریان بووە، 68 مه‌زارگه‌ی ئێزدییانیش رووخێنران و هەر بەهۆی جینۆسایدی شنگال، نزیكەی سه‌د هەزار كه‌سی ئێزدى چوونه‌تە دەرەوەی وڵات”.

بۆزانى، ئه‌وەشی راگەیاند: “تا ئێستا لە شنگال 83 گۆڕی بەكۆمەڵ دۆزراونەتەوە، جگە لەوە، گۆڕی تاكەكەسیش دۆزراونەتەوە”.

سه‌رپه‌رشتیاری دۆسیەی رزگاركردنی رفێنراوانی ئێزدی گوتیشی: “بەهۆی جینۆسایدی شنگال، هەزار و 293 كه‌س شه‌هید بوونه‌ و دوو هەزار و 745 منداڵیش بێ دایك و باوك بوونە و تا ئێستاش گەڕان بەدوای رفێنراوانی ئێزدی و رزگاركردنیان هەر بەردەوامە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi