رۆژناما “نیویۆرك تایمز”:ب سهدان گرتيێن ئێزدى ل ژيانێ دا ماينه
وشه:
لە 2014 رێكخراوی تیرۆریستی داعش هێرشی كردە سەر چەند ناوچەیەكی عێراق، لەوانە دەڤەری شنگال و دەوروبەری، بەو هۆیەوە هەزاران كوردی ئێزیدی دووچاری كۆمەڵكوژی و رفاندن هاتنەوە، رۆژنامەیەكی ئەمەریكی ئاشكرای دەكات كە كەسوكاری ژمارەیەك لەو رفێنراوانە لە گفتوگۆدان لەگەڵ رفێنەرانیان، بەڵام ئەو پارەیان نییە بەرانبەر ئازادكردنیان داوای دەكەن.
رۆژنامەی “نیویۆرك تایمز”ی ئەمەریكی لە راپۆرتێكی ئاماژەی كردووە، تا ئێستە سەتان لە رفێنراوانی ئێزیدی لە ژیاندا ماون، ئەوان لە سووریا یان توركیان، بە پێی زانیارییەكان ئەوان لەگەڵ خێزانی چەكدارانی داعش كە نەماوەن دەژین لە حەشارگە و كەمپەكاندا، هەندێكیشیان لای گرووپە توندڕۆكان لە سووریا و توركیا گیراون.
ئێزیدییەكان هاووڵاتی عێراقین، بەڵام بەغدا بەشداری لە رزگاركردنی رفێنراوەكانیان نەكردووە
رۆژنامەكە باسی كەسێك دەكات بەناوی عەباس حوسێن، كە خەڵكی شنگالە و ماوەی زیاتر لە ساڵێكە گفتوگۆ لەگەڵ ئەندامێكی پێشووی داعش دەكات، كە لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی گرووپەكانی سەر بە توركیا لە باكوری سووریا دەژیت، بۆ ئازادكردنی كوڕەكەی و پێنج لە كەسوكاری كە رفێنراون، ئەو دەڵێت كوڕەكەی رۆژانە لە بەرانبەر دۆلارێك كرێكاری دەكات و رفێنەران داوای نۆ هەزار دۆلار دەكەن، لە بەرانبەر ئازادكردنی ئەو شەش كەسە، بەڵام ئەو پارەی نییە.
راپۆرتەكە ئاماژە دەكات كە حكوومەتی عێراق نەیتوانیوە ئێزیدییەكان ئازاد بكات، لەوكاتەی كەسێك بەناوی عەبدوڵا شریم، كە چالاك و رزگاركەرێكی ئێزیدییەكانە، توانوویەتی لە 2014ەوە تا 2019 نزیكەی 400 رفێنراوی ئێزیدی بگەڕێنیتەوە، ئەگەرچی ئێزیدییەكان هاووڵاتی عێراقین، بەڵام بەغدا بەهیچ شێوەیەك بەشداری لە گەڕاندنەوەی ئەوان نەكردووە، بەپاساوی ئەوەی پارە و توانای ئەو كارەی نییە. لەو كاتەی شریم، پاڵپشتی دارایی لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان و كەسوكاری ئێزیدییە رفێنراوەكان هەبووە و رێكخراوێكی فریاگوزاری ئەمەریكیش نەخشەی شارەكانی سووریای پێ داوە، بۆ گەڕان بەدوای رفێنراوەكان.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی