حوزه‌یران 28, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

پەکەکێ زێده‌تر ژ 100 زارۆكێن کوردێن ئێزدی ل شنگال ره‌ڤاندينە

پەکەکێ زێده‌تر ژ 100 زارۆكێن کوردێن ئێزدی ل شنگال ره‌ڤاندينە
شنگال-KDP.info-

بەرپرسی ڕاگەیاندنی ماڵی ئێزدیان لە شنگال رایگەیاند، پەکەکە بەردەوامە لە رفاندنی منداڵانی کوردی ئێزدی و تا ئێستا زیاتر لە ١٠٠ منداڵیان رفاندووە، خەڵکیش بەردەوام دێنە لای ئێمە و داوای ئازادکردنی منداڵەکانیان دەکەن.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا باسی لەوە کردووە، کە پارتی کرێکارانی کوردستان “پەکەکە” منداڵان چەکدار دەکات و بە زۆرەملێ دەیانبات بۆ ریزەکانی خۆی و دەیاننێریتە ناوچەکانی شەڕ.

لە ڕاپۆرتەکەدا ھاتووە، پەکەکە منداڵانی لە شنگال کردوونەتە چەکدار و بوونەتە ئەندامی یەپەشە، کە گرووپێکی سەر بە پەکەکەیە و بۆ شەڕ رەوانەی تورکیا و چیای قەندیلیان دەکات و منداڵەکانیش لە خوار تەمەن ١٢ ساڵیدان.

لای خۆشیەوە، سەعدوون زەرۆ، بەرپرسی ڕاگەیاندنی ماڵی ئێزدیان لە شنگال، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، ماوەیەک پێش ئێستا ئەمەریکییەکان ھاتنە لای ئێمە لە شنگال و سەردانی ھەموو ئەو ماڵانانەیان کرد و قسەیان لەگەڵ ھەمووان کرد، کە منداڵەکانیان رفێندراون و ھەر ماڵێک وتەیان وەرگرتن، چونکە پەکەکە منداڵی زۆری رفاندووە و ئەوەی ئێمە ئاگادارین زیاتر لە ١٠٠ منداڵیان رفاندووە، کە کوڕ و کچن و خێزانەکانیان بەردەوام دێن و داوای چارەنووسی منداڵەکانیان دەکەن.

زەرۆ گوتیشی، ئێمە داواکاریی ئەو خەڵکە دەگەیەنینە پەکەکە، بەڵام ھەر دەڵێن بۆیان دەگەڕێنینەوە یاخود خۆیان نایانەوێت بگەڕێنەوە و بەو بیانووانە تەنانەت رێگە نادەن بێنەوە شنگالیش و کەسوکاریشیان بیانبینن، بۆیە چارەنووسیان دیار نییە.

ناوبراو روونیشی کردەوە، جارێکیان ٣ کچی ئێزدی لەناو پەکەکە رایانکردبوو و خۆیان گەیاندەوە کەسوکارەکانیان، چونکە رێگە نادەن کەس بگەڕێتەوە مەگەر بە دزییەوە بگەڕێنەوە، بۆیە خەڵکی شنگال زۆر لە خۆیان دەترسن پەکەکە منداڵەکانیان بڕفێنن، چونکە پەکەکە ھەموو کارێک دەکات بۆ ئەوەی منداڵی ئێزدی لەخشتە ببات.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi