سێ ئەندامێن خێزانهكێ ل شنگال شەش رۆژە بێ سەروشوونن
باسنيوز:
رەوشی ئەمنیی قەزای شنگال و دەوروبەری رۆژ لە دوای رۆژ خراپتر دەبێت و خەڵک لە سەروماڵی خۆی دڵنیا نییە و سێ ئەندامی خێزانێک ماوەی شەش ڕۆژە بێسەروشوێن بوون.
هاووڵاتییەکی قەزای شنگال رای دەگەیەنێت، لە رۆژی 11/4/2021ەوە سێ ئەندامی خێزانەکەی لەناو شنگال بێسەروشوێن کراون و تا ئێستا چارەنووسیان دیار نییە.
شهمۆ نایف دەروێش، هاووڵاتییەکی قهزا شنگال بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “دایك و دوو برای لەناو قەزای شنگال دیار نەماون و چەند رۆژ بەسەر بێسەروشوێنبوونیاندا تێ دەپەڕێ، کەچی چارەنووسیان نازانین، چونکە رفاندن و بێسەروشوێنکردنی خەڵک لەناو شنگال بەردەوامە”.
ئەو هاووڵاتییە گوتیشی: “چەند رۆژ لەمەوبەر، دایکم کە ناوی (نادر حوسێن سهیدۆ) تەمەن 44 ساڵ و ههردوو برام بە ناوی (لهفهند نایف دەروێش) و (داخواز نایف دەروێش)، کە خەڵکی گوندی (دووگرى)ن لە قهزا شنگال، دیار نەماون”.
گوتیشى: “دایک و براکانم ویستوویانە بۆ چارەسەری بچنە لای پزیشک، بۆیە داوای ئوتومبێلێکیان کردووە و لە کاتژمێر یەکی دوانیوەڕۆی ڕۆژی11/4/2021ەوە ئوتومبێلەکە هاتووەتە دوایان و لەو کاتەوە بێسەروشوێنن و کەس چارەنووسیان نازانێت”.
ئاشكراشی كرد: “ئاسایش و ئارامی لە شنگال، لە سایەی گرووپە چەکدارەکانەوە نەماوە و رفاندن و بێسەروشوێنکردنی خەڵک بەردەوامە، داواش دەکەین چارەنووسی دایک و براکانم ئاشکرا بکرێت”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی