ههتا نهۆ 20 گۆڕێن بكۆم يێن ئێزديان هاتينه هلدان
شنگال -KDP.info-
بەڕێوبەری گۆڕە بەکۆمەڵەکانی شنگال گوتی، لە قۆناغی دووەمی گۆڕە بەکۆمەڵەکان کە سێ گۆڕ ھەڵدرانەوە ١٢٤ ڕوفاتی تێدا بوو و ڕەوانەی بەغدا کران و ئەوانەی قۆناغی یەکەمیش ٦٢ ڕوفات پشکنیان تەواو بووە.
بەڕێوەبەری گۆڕە بەکۆمەڵەکانی شنگال، ڕائید فەلاح حەسەن، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: “لە قۆناغی یەکەمی ھەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی شنگال ١٧ گۆڕ ھەڵدرانەوە و ڕووفاتەکانیان ڕەوانەی بەغدا کران بۆ پشکنین و ئێستا ٦٢ ڕوفات پشکنینیان تەواو بووە و چاوەڕێی ئەوانەی دیکەش دەکەین تا پشکنینیان بۆ بکرێت بۆ ئەوەی ڕەوانە بکرێنەوە و بە خاک بسپێردرێن.”
ڕائید فەلاح حەسەن گوتیشی: “لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا دەست بە ھەڵدانەوەی سێ گۆڕی دیکە کرا کە ١٢٤ تەرمی تێدا بوو و ھەڵدانەوەی ئەو سێ گۆڕەش تەواو بوو و تەرمەکانی ئەوانیش ڕەوانەی بەغدا کران بۆ ئەوەی پشکنینیان بۆ بکرێت و ڕەوانەی ھەرێم بکرێنەوە.”
بەڕێوەبەری گۆڕە بەکۆمەڵەکانی شنگال ڕوونیشی کردەوە: “تا ئێستا ٢٠ گۆڕ لە شنگال ھەڵدراونەتەوە کە زۆرینەیان لە کۆچۆ بوونە، بۆیە ئێستا دوای ھەڵدانەوەی ئەو سێ گۆڕە کارەکانیان ڕاگرتووە و بەرنامە دادەنێن بۆ ئەوەی چەند گۆڕێکی دیکەش ھەڵبدەنەوە.”
گوتیشی: ”تا ئێستا نازانن چەند ئافرەت و چەند پیاون تا پشکنین تەواو دەبێت و، ھەرکات پشکنین تەواو بوو ئەوکات ھەموو شتێک دیار دەبێت.”
بەپێی ئامارەکان لە شنگال زیاتر لە٧٠ گۆڕی بەکۆمەڵ ھەیە کە چەکدارانی داعش کوردانی ئێزدییان گوللەباران کردوون و لەو گۆڕە بەکۆمەڵانەدا نێژراون.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی