نڤيسینگه‌ها رزگاركرنا گرتيێن ئێزدى خه‌لاتێ”ده‌يكا تێریزا بۆ 2019″وه‌رگرت
K24 – هه‌ولێر:
نووسینگه‌ی رزگاركردنی رفێندراوانی ئێزدی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م خه‌ڵاتی “دایه تێریزای بۆ ساڵی 2019″ی له هیندستان پێبه‌خشرا.
رێوڕه‌سمی وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه له شاری مۆمبای هیندستان به ئاماده‌بوونی نزیكه‌ی 800 كه‌سایه‌تی ناوخۆیی و جیهانی به‌ڕێوه‌چوو.
خه‌ڵاتی “دایه تێریزا” ساڵانه ده‌به‌خشرێته ژماره‌یه‌ك دامه‌زراوه و چالاكی نێوده‌وڵه‌تی، كه رۆڵیان هه‌بووه له كاری خۆبه‌خشی و خزمه‌تكردنی مرۆڤایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه.
حسێن قائیدی، به‌ڕێوبه‌ری نووسینگه‌ی رزگاركردنی رفێندراوانی ئێزدی سه‌ر به نووسینگه‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی ئاماده‌ی رێوڕه‌سمه‌كه بوو.
رزگاربووی ده‌ستی داعش، ئیمان عه‌بدوڵڵا به نوێنه‌رایه‌تی نووسینگه‌ی رزگاركردنی رفێندراوانی ئێزدی خه‌ڵاته‌كه‌ی وه‌رگرت.
ئه‌و خه‌ڵاته له 2018دا به‌خشرایه هه‌ریه‌ك له رزگاربووانی ده‌ستی داعش “له‌یلا ته‌علۆ” و “ئیدریس به‌شار”، كه له شنگال و له لایه‌ن نووسینگه‌ی رزگاركردنی رفێندراوانی ئێزدییه‌وه رزگار كرابوون.
خه‌ڵاتی “دایه تێریزا” له 2005ه‌وه دامه‌زراوه و خه‌ڵاتێكی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه و تایبه‌ته به رێزلێنان له‌و كه‌س و رێكخراو و دامه‌زراوانه‌ی كار بۆ ئاشتی و دادوه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كه‌ن.
خه‌ڵاته‌كه به ناوی “دایه تێریزا” كراوه، كه له 1979 خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتیی وه‌رگرتووه. له بنه‌ڕه‌تدا راهیبه‌یه‌كی ئه‌لبانی – هیندستانی بووه و له 26ی ئاب/ ئۆگستی 1910 له مه‌كدۆنیا له‌دایكبووه. له 1997 له شاری كهلكهتای هیندستان كۆچی دوایی كردووه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی