میرێ ئێزدیان داخوازیه‌كێ ئاراسته‌ی توركیا دكت
K24- دهۆك:
سه‌باره‌ت به هێرشی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان و ئاڵۆزبوونی دۆخی ناوچه‌كه، میر حازم به‌گ، میری ئێزیدیان به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و تێیدا هێرشه‌كانی توركیای ره‌تكرده‌وه و داوای گرتنه‌به‌ری رێگای دیپلۆماسی بۆ چاره‌سه‌ری كیشه‌كان كرد.
میر حازم به‌گ له به‌یاننامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: دۆخی ناوچه‌كه‌مان به‌تایبه‌ت دوای نه‌مانی چه‌ته‌كانی داعش، توانای به‌رگه‌گرتنی گرژیلا و ئاڵۆزی زیاتری نییه.
گوتیشی: هه‌میشه گه‌ل و خه‌ڵكی سڤیل ده‌بنه قوربانی توندوتیژی و ملاملانێكان و به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی، هیچ كاتێك رێگه چاره‌ی نموونه‌یی نه‌بووه بۆ گه‌یشتن به لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش، بۆیه وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، “هه‌ر جووڵه‌یه‌كی سه‌ربازی ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه و داواش له حكوومه‌تی توركیا ده‌كه‌ین، له‌پێناو گه‌یشتن به ئاشتیێكی گشتگیر و به‌رده‌وام كه تێیدا رێزی هاووڵاتیان و سه‌رلامه‌تییان پارێزراو بێت، په‌نا بۆ رێگه‌چاره‌ی دیپلۆماسی و دانوستان ببات”.
دووپاتیشیكرده‌وه، “هه‌روه‌ك داوا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیش ده‌كه‌ین، كار بۆ وه‌ستاندنی ئه‌و هێرشه بكات، بۆ ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه نه‌بێته ده‌رفه‌تێكی له‌بار بۆ راكردنی چه‌كدارانی داعش له گرتووخانه‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا، هه‌وره‌ها بۆ ئه‌وه‌ی دادپه‌روه‌ری بتوانێت رێڕه‌وی راسته‌قینه‌ی خۆی وه‌رگرێت و بتوانرێت رێگری له دووباره خۆڕێكخستنه‌وه‌ی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه بكرێت، كه دووباره سه‌رهه‌ڵه‌دانه‌وه‌ی ده‌بێته مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری سه‌رانسه‌ری ناوچه‌كه”.
میری ئێزیدیان ده‌شڵێت: “ئه‌ركی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه كه له‌پێناو پاراستنی هاووڵاتیانی سڤیل به شێوه‌یه‌كی گشتی و پێكهاته ئاینییه‌كانی وه‌ك ئێزیدی، كریستیان و ئه‌وانی دیكه به تایبه‌ت له ناوچه‌كه، به به‌رپرسیارێتی سه‌ر شانی خۆی هه‌ڵسێت و هه‌ڵوێستی خۆی نیشان بدات”.
دووپاتیش ده‌كاته‌وه، سه‌رجه‌م ئاینه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر ئاشتی ده‌كه‌نه‌وه و هیچ كاتێك توندوتیژی و كوشتن نه‌بووه‌ته چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه، هه‌میشه هۆكارێك بووینه بۆ له‌ناوبردنی مرۆڤ و سرووشت. بۆیه به‌ناوی خودا و مرۆڤایه‌تی داوا له حكوومه‌تی توركیا ده‌كه‌ین، رێگای ئاشتیانه بگرێته‌به‌ر و توندوتیژی و كوشتن بوه‌ستێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی چیتر خوێن نه‌ڕژێت”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی