ئێزدیان د کەشهكى ئارام دا جەژنا جهمايێ گێران
شێخان -KDP.info-
ئێزدییەکان دەڵێن، ئەوان بە دڵێکی خۆش و لەژێر ئاسایشێکی زۆر باشدا لە هەرێمی کوردستان جەژنیان گێڕا.
بنەفش عەلۆ، کچێکی ئێزدییە لە پەرستگای لالشەوە دەڵێ: “ئەمساڵیش هاوشێوەی ساڵەکانی تر بە دڵێکی خۆشەوە جەژنمان گێڕا، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ئاسایشەی هەرێم هەیەتی.”
ئەو، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: “هەرێمی کوردستان جێگای پێکەوەژیانی هەموو ئۆل و نەتەوەیەکە، بۆیە هەموو پێکهاتەکان ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن و هەموو جەژنەکانیانی بە ئارامی تێدا دەگێڕن.”
لەو بارەیەشەوە، جەعفەر سمۆ، بەڕێوبەری کاروباری ئێزدیان لە پارێزگای دهۆک دەڵێت: “هەموو ئێزدییانی دنیا ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن و ئێمەش بەپێێ توانای خۆمان هەرشتێکی پێمان بکرێت، هاوکارییان دەکەین.”
ناوبراو بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی گوت: “ئێزدییەکان جەژنیان لە کەشێکی ئارامدا گێڕا، بۆیەش ژمارەی ئەم جارەی گەشتیاران لە ساڵانی ڕابردوو زیاتر بوو.”
لە لایەکی تریشەوە، لوقمان سلێمان، بەرپرسی نووسینگەی ڕۆشنبیریی لالش، لە پەرستگای لالش، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ”خەڵک لە هەموو دنیاوە سەردانی هەرێمی کوردستان و پەرستگای لالشیان کرد، ژمارەی ئەمساڵی زیارەتکەران زیاتر بوو لە هی ساڵانی پێشووتر، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئارامی و ئاسایشی هەرێمی کوردستان و پێکەوەژیانی ئایینیی ناوچەکە.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی