تەرمێ میر تەحسین بهگ گەهشتە کوردستانێ
باسنيوز:
ئەمڕۆ دووشەممە 4-2-2109، تەرمی میر تەحسین بەگ، میری ئێزدییانی جیهان بە فڕۆکەیەکی تایبەت، گەیشتەوە هەرێمی کوردستان.
لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، نیچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک سەرکردەی باڵای کوردستان، لە پێشوازیی تەرمی میر تەحسین بەگ وەستاون.
جگە لە بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان و عێراق، نوێنەری کونسوڵخانەکان لە هەرێمی کوردستان بەشدارن لە رێوڕەسمی پێشوازیکردن لە تەرمی میر تەحسین بەگ.
هەروەها مامۆستایانی ئاینی ئیسلامی، پیاوانی ئاینیی مەسیحی و ئێزدی لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لە پێشوازی لە تەرمی میر تەحسین بەگ وەستاون.
رۆژی دووشەممە 28-1-2019، میر تەحسین بەگ، میری ئێزدییانی کوردستان و جیهان لە نەخۆشخانەیەکی ئەڵمانیا لە تەمەنی 86 ساڵیدا، کۆچی دوایی کرد.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی