کونسلخانەيا ئەمریکا سهرهخۆشيێ ل ئێزديان دكت
رووداو – هەولێر
کۆنسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر بەبۆنەی کۆچی دوایی میر تەحسین، میری ئێزدییانی جیهان پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی کوردانی ئێزدی دەکات.
لە پرسەنامەکەدا کۆنسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە ھەولێر دەڵێت “میر تەحسین بە حیکمەت و خۆڕاگرییەوە رابەرایەتی کۆمەڵگەی ئێزدی دەکرد بە تایبەت لە کاتە سەختەکان”.
ئەمڕۆ (28-1-2019) میر تەحسین بەگ ، میری ئێزدییانی جیهان بەهۆی نەخۆشی لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا کۆچی دواییکرد.
دەقی پرسەنامەکە:
بەبۆنەی کۆچی دوایی میر تەحسین سەعید عەلی بەگەوە، کۆنسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە ھەولێر پرسە و سەرەخۆشی خۆی پێشکەشی خێزانی میر و کۆمەڵگەی ئێزدیان دەکات. میر تەحسین بە حیکمەت و خۆڕاگرییەوە رابەرایەتی کۆمەڵگەی ئێزدی دەکرد بەتایبەت لە کاتە سەختەکان. ھەمووان بیری ھاوڕێ و ھاوبەش و چالاکڤانێکی لێبڕاوی ئاشتی دەکەین. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پابەندبوونی خۆی بە پارێزگاریکردن لە کۆمەڵگەی پێکھاتە ئایینی و ئێتنیکیەکانی عێراق و برەودان بە فرەیی دووپاتدەکاتەوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی