حوزه‌یران 18, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ره‌وشا ساخله‌ميا میرێ ئێزدیان نه‌جێگیرە 

ره‌وشا ساخله‌ميا میرێ ئێزدیان نه‌جێگیرە 
رووداو-هەولێر

بەڕێوەبەری گشتی كاروباری ئێزدییەكان لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، میر تەحسین بەگ، میری ئێزدییان دۆخی تەندروستی ناجێگیرە. گوتیشی “تاوەكو میر تەحسین لە ژیاندا بێت باس لە جێگرەوەی ناكرێت”.

خەیری بوزانی، بەڕێوەبەری گشتی كاروباری ئێزدییەكان لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێمی كوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: “دۆخی تەندروستی میر تەحسین بەگ، جێگیر نییە‌ و و لە وڵاتی ئەڵمانیا لەنەخۆشخانەیەكی شاری هانۆڤەر لەژێر چاودێری وردی پزیشكیدایە”.

خەیری بوزانی ئاماژەی بەوەشکرد “ئێستا حازم، كوڕە گەورەی میر تەحسین بەوەكالەت كاروبارەكان بەڕێوەدەبات. تاوەكو میر تەحسین بەگیش لە ژیاندا بێت باس لە جێگرەوەی ناكرێت”.

میر تەحسین بەگ، لە ساڵی 1933 لەدایكبووە ‌و لە تەمەنی 10ساڵیدا بوەتە میری ئێزدییانی جیهان. ژمارەی کوردانی ئێزدی لە جیهاندا زیاتر لە 1ملیۆن كەس دەبێت ‌و لەو ژمارەیەش نزیكەی 600 هەزاریان لە باشووری كوردستان نیشتەجێن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi