حوزه‌یران 27, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

خەلکێ شنگال دلخۆش لسه‌ر هاتنا هێزێن ئەمریکی بۆ ده‌ڤه‌رێ  

خەلکێ شنگال دلخۆش لسه‌ر هاتنا هێزێن ئەمریکی بۆ ده‌ڤه‌رێ  
رووداو – سنوونێ

55 هەمەری ئەمریکا، بەنێو قەزای شنگال چوونەتە نێو گوندی ئوم جرێس و ئوم زیبانی سەر بە قەزای بەعاج، خەڵکی شنگال خۆشحاڵن بە چوونی هێزی ئەمریکی بۆ ناوچەکەیان و، کارگێڕیی نوێی شنگالیش کە لەلایەن حەشدی شەعبییەوە دیاریکراون دەڵێن “لە جموجۆڵی ئەمریکا ئاگادار نین”.

فەهد جامد، قایمقامی نوێی شنگال کە لەلایەن حەشدی شەعبییەوە دانراوە دەڵێ “ئەمریکا هەتاوەکو ئەو ساتە زانیارییان نەداوەتە ئێمە، تاوەکو ئەو کاژێرەش هیچ هێزێکی ئەمریکی نە لە شنگال نە لە چیای شنگال نییە، تەنیا هێزێکی سوپای عێراق کە لیوای 37ـی زرێپۆشی سەر بە فیرقەی نۆ لێرەن، راوێژکارانی ئەمریکی سەرپەرشتیی ئەوان دەکەن”.

سنوونێ نزیکەی 10 کیلۆمەتر لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا دوورە، کارگێڕیی ئەو شارۆچکەیەش جموجۆڵی ئەمریکا لە دەڤەرەکە بە زیانی خەڵکی شنگال دەبینێت.

خوداداد چووکێ، بەڕێوەبەری شارۆچکەی سنوونێ، کە ئەویش لەلایەن حەشدی شەعبییەوە دیاریکراوە دەڵێ “ئەوە یەکەم جار نییە، ئەمریکا دێتە ئەو ناوچەیە، لە ساڵی 2003ـیشدا هاتوون و چەند ساڵێک لێرە بوون، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچیان بۆ ئێزدیان نەکردووە”.

بەرپرسانی پارتی لەو دەڤەرە هاتنی هێزی ئەمریکی بە باش دەزانن. جەمیل ناییف، کارگێڕی لقی 17ـی شنگالی پارتی دەڵێ “پێم باشترە هێزی ئەمریکی هەبن، ئەمە باشترە بۆ ئێمە. ئەمەش رێخۆشکەر دەبێت بۆ ئەوەی خەڵکی ئێمە و پێشمەرگەش بگەڕێنەوە. بەڵکو قەرەبووی دەروونی یان ماددی ئەوانە بکەنەوە، کە ماڵەکانیان تەقێندراوەتەوە”.

بەدیدی بەشێکی خەڵکی شنگال، هاتنی هێزێکی نێودەوڵەتی بۆ سنووری قەزای شنگال، باشترە بۆیان و پارێزراوتر دەبن.

لە ساڵی 2014ـەوە تاوەکو ئێستا، ژمارەیەکی زۆر هێزی کوردی و عێراقی هاتوونەتە نێو شنگال، بەڵام بەهۆی ئەو کارەساتەی بەسەر کوردانی ئێزدیی شنگالدا هات بەدەستی چەکدارانی داعش، هیچیان 100% نەبوونە جێگەی باوەڕی خەڵکی ئەو دەڤەرە، بۆیە زۆربەیان دەڵێن زیاتر باوەڕیان بە هێزی نێودەوڵەتی هەیە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi