ئه‌نجومه‌نێ شنگالێ بانگه‌وازييه‌كێ بۆ رزگاركرنا گرتيێن كوردێن ئێزدی به‌لاڤ دكت
باسنيوز:
ئه‌نجومه‌نی قه‌زای شنگال ئه‌مڕۆ شه‌ممه بانگه‌وازێكی بۆ گه‌ڕان و ڕزگاركردنی ڕفێنراوانی كوردی ئێزدی بڵاوده‌كاته‌وه.
وه‌یسی نایف سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای شنگال بۆ(باس‌نیوز) گوتی: “ئامانج له‌و بانگه‌وازه‌ی ئه‌نجومه‌نی شنگال بۆ هه‌موو كه‌سایه‌تی و سه‌رۆك هۆز و عه‌شیره‌ته‌كانی ده‌ڤه‌ری شنگاله بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ین بۆ بۆ گه‌ڕان و ڕزگاركردنی كچ و ژن و منداڵانی ڕفێنراوی كوردانی ئێزدی ئه‌وانه‌ی كه تاوه‌كو ئێستا له‌ژێر ده‌ستی تیرۆریستانی داعشدا ماون”.
گوتیشی: “ئێمه ده‌ستی هه‌ر كه‌سێك ده‌گوشین كه هاوكار و هاریكاربێت بۆ ده‌ستخستنی زانیاری سه‌باره‌ت به هه‌موو ڕفێنراوانی ئێزدی و ئاشكراكردنی شوێنه‌كانیان و ئه‌وان نامووس و شه‌ره‌فی هه‌موومانن”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی