ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ڕۆحانیی ئیزدییان: ڕیفراندۆم دەستکەوتێکی مێژوویییە
شێخان-KDP.info- ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ڕۆحانیی ئێزدییان ڕایگەیاند، بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆم دەستکەوتێکی مێژوویییە بۆ تەواوی گەلی کورد و ئێمەش وەک کوردانی ئێزدی بە هەموو شێوەیەک پشتیوانیی لێ دەکەین.
(کەریم سولەیمان) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ”ئێزدییان بە هەموو شێوەیەک پشتگیری لە ڕیفراندۆم دەکەن، بە دیدی ئێمە، بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆم و پاشان ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی، دەستپێکێکە بۆ چارەکردنی هەمووی ئەو ناخۆشی و کارەساتانەی کە بەسەر ئێزدییاندا هاتوون.”
ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ڕۆحانیی ئێزدییان گوتیشی: ”لەبەر ئەوەش پێویستە ئێزدییان بە هەموو شێوەیەک بە (بەڵێ) دەنگ بۆ ڕیفراندۆم بدەن، بۆ ئەوەی جاریکی دیکە ناخۆشی و کارەسات دووبارە نەبنەوە و ناوچەکانمان بە هەڵواسراوی نەمێنن، لەبەر ئەوەش نامانەوێت جارێکی دیکە لەگەڵ دەروەبەرەکان بژین، چونکە خیانەتیان لێی کردین و هزری توندڕۆیی لە مێشکیاندایە و بە هەموو شێوەیەک دەمانەوێت بگەڕێینەوە سەر هەرێمی کوردستان.”
کاروان باعەدری
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی