حوزه‌یران 18, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

قایممقامێ شنگالێ: د کۆنفرانسێ نێڤ دەولەتیێ ئاڤەدانکرنا شنگالێ دا داخوازا دەرێخستنا پەکەکێ دێ ئێته‌ كرن

قایممقامێ شنگالێ: د کۆنفرانسێ نێڤ دەولەتیێ ئاڤەدانکرنا شنگالێ دا داخوازا دەرێخستنا پەکەکێ دێ ئێته‌ كرن  
شنگال-KDP.info-

قایمقامی قەزای شنگال گوتی، ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەک بۆ ئامادەکاریی بەڕێوەبردنی کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی دەربارەی ئاوەدانکردنەوەی شنگال لە دھۆک ئەنجام درا و بڕیاریش درا جگە لە ئاوەدانکردنەوە، لەو کۆنفرانسە نێودەوڵەتییەدا داوا بکەن، پەکەکەش لە شنگال دەربکرێت.

(مەحما خەلیل) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: ”ئەمڕۆ لە شاری دھۆک بە بەشداریی نوێنەری حکوومەتی ھەرێم و حکوومەتی خۆجێیی دھۆک و شنگال و مووسڵ کۆبوونەوەیەک ئەنجام درا، وەک ئامادەکاری بۆ کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی، کە بڕیارە لەم مانگەدا بە بەشداریی نوێنەری وڵاتانی ھاوپەیمانان و کونسووڵخانەکان و یوئێن و حکوومەتی ناوەندی و لەژێر چاودێریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا بەڕێوە بچێت.”

قایمقامی قەزای شنگال گوتی: ”لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا چەند بڕیارێک درا بۆ ئەوەی لەو کۆنفرانسە نێودەوڵەتییەدا دەربارەی ئاوەدانکردنەوەی شنگال باس بکرێن، لەوانە کۆنفرانسەکە لە شاری ھەولێر ئەنجام دەدرێت و چەند رۆژی دابێ بەپێی ھەبوونی کاتی ھەموو ئەوانەی بەشداری لەو کۆنفرانسەدا دەکەن، کاتەکەی دیاری دەکرێت و جگە لەوەش ھەموو داتا و پڕۆژەکان بۆ ئاوەدانکردنەوەی شنگال دیاری کران.”

(مەحما خەلیل) راشیگەیاند: ”گرینگە پێش ئاوەدانکردنەوەی شنگال لە ڕووی ئەمنییەوە دۆخی شنگال سەقامگیر بێت، بۆیە لەو کۆبوونەوەیەدا جگە لە ئاوەدانکردنەوەی شنگال داوا دەکرێت، ھێزە ناقانوونییەکانی وەکو پەکەکە لە شنگال دەربکرێن، بۆ ئەوەی سەقامگیری بۆ شارەکە بگەڕێتەوە.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi