پەکەکە زارۆكێن ئێزدى يێن رهڤاندين دبهت بۆ شەرێ رەققە
شنگال-KDP.info-![]()
سەرۆکی ئەنجوومەنی قەزای شنگال دەڵێت، پەکەکە ئەو منداڵە ئێزدییانەی ڕفاندوونی، دەیانبات بۆ شەڕی ڕەققە و لەوێ بەکوشتیان دەدات.
کوردانی ئێزدی، کە ساڵی ٢٠١٤ داعش جینۆسایدی کردن، ئێستا لەبەردەم مەترسییەکی گەورەی دیکەدان؛ ئەویش پەکەکەیە، کە کێشەیان بۆ دروست دەکات و دەستی کردووە بە ڕفاندنی منداڵانی ئێزدی. ئامارە نافەرمییەکان نیشانی دەدەن، کە پەکەکە زیاتر لە ١٠٠ منداڵی ئێزدیی لە دەڤەری شنگال ڕفاندووە، بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرۆکی ئەنجوومەنی قەزای شنگال، (وەیس نایف)، پەکەکە منداڵانی ئێزدی بۆ کاری توندوتیژی بەکاردێنێت و دەیانبات بۆ قەندیل و لەوێ مەشقیان پێ دەکات و دواتریش بەکوشتیان دەدات.
(وەیس نایف) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: ”ئەو گەنجە ئێزدییانەی پەکەکە ڕفاندوونی، تەمەنیان لە خوار ١٨ ساڵیدایە، کەچی پەکەکە چەکداری کردوون و سەرەتا لە شنگال مەشقیان دادەدات و فێری چۆنییەتی کردەی توندوتیژییان دەکات، دواتریش دەیانبات بۆ قەندیل و لەوێشەوە ڕەوانەی ڕۆژئاوای کوردستانیان دەکات و لە شەڕی ڕەققەدا بەکوشتیان دەدات.”
کۆمەڵگەی دەوڵەتان نیشانەی پرسیاریان لەسەر پەکەکە داناوە و تۆڕی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی جیهانیش چەندین جار هۆشداریی بە پەکەکە داوە، کە دەست لە چەکدارکردنی منداڵانی ئیزدی هەڵگرێت، بەڵام ئەوان بەردەوامن لە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ. هەروەک (وەیس نایف) ئاماژەی پێ دا، پەکەکە لە دەڤەری شنگالدا بەدوای ڕفاندنی منداڵانی ئێزدیییەوەیە و ڕێکخراوە جیهانییەکانیش هۆشدارییان پێ داوە، کەچی ئەوان دەست هەڵناگرن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
