ڤیان دەخیل: دوور نینە تورکیا پەکەکهيێن ناڤ شنگالێ بکهتە ئارمانج
هەولێر-KDP.info-![]()
ڤیان دەخیل، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی فەرمی پارتیی دیموکراتی کوردستاندا باس لە مەترسی مانەوەی پەکەکە دەکات لە شنگال و پێی وایە ناکرێت هێزێکی بیانی خۆی بەسەر شارەکەدا بسەپێنێت، چونکە پێکهاتەی ئەو شارە ئەوە قەبووڵ ناکات.
ڤیان دەخیل، دەربارەی شەهیدکردنی چەند کەسێکی بێتاوان لە شنگال کە لەو سنوورانە کوژراون (یەپەگە)ی لێ بووە، ئاماژە بەوە دەکات کە ئێزدییەکان قەد کاری لەو شێوە ناکەن کە خەڵک، کە لە حەفتەی ڕابردوو لە شنگال کرا و بە ناهەق دوو کارمەند شەهید کراوون، خەڵکی شنگال ناسراون کەسانی بێدەنگ و دوور لە کێشەن و شتی وا ڕوو نادات، بەڵام هێزی بێگانەی وەک پەکەکە لە شنگال زۆر جێگای مەترسین، بۆیە لە ئێستاوە باشترە پێیان بڵێن کە ناکرێت ئەو هێزانە لە شنگال بمێننەوە.
ئەو ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەش دەخاتەڕوو کە کاتێک پەکەکە هاتوون دۆخێکی ناجێگیر لەناوچەکە هەبووە و ئەوانیش سودیان لەو ناجێگیریە وەرگرتووە، بۆیە کاتێک پێشمەرگە چووە کۆبانێ دواتر بۆ تێک نەچونی ڕەوشەکە چوو و گەڕایەوە ئێستا خێرە ئەوان ئا وا دەکەن، بۆیە ئەگەر نیازیان نییە بێنە دەرەوە دەبێت حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەغدا کار بکەن بۆ ئەوەی ئیجرائات بکەن لە دژی ئەو هێزانە بۆ ئەوەی ئەو ناوچە چۆڵ بکەن، چونکە قەبووڵ ناکەین شنگال ببێتە قەندیلی دووەم.
ئاکاری پەکەکە لەگەڵ ئێزدیەکان ناگونجێت
ڤیان دەخیل، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەبارەی ئەگەری دروستبوونی ناکۆکی بەهۆی پەکەکە لەناو ئێزدییەکان هۆشداری دەدات و پێی وایە مەترسییە ئەوەش دەخاتە ڕوو کە دانانی بارەگای پەکەکە لە شنگال و ناکۆکی لەناو ئێزدییەکان دروست دەکات، بەڵام ئەو سیاسەتەی پەکەکە لەگەل پێکهاتەی ئێزدی ناگونجێت، هەندێک کردەوەی عەجیبیان هەیە لەگەڵ ئاکاری ئێزدییەکان ناگونجێن، کۆمەڵگای ئێمە ئەوە قبووڵ ناکات و سبەی دوو سەبی کاریگەری زۆر خراپی هەیە لەسەر کۆمەڵگای ئێمە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
