شێخ شامۆ: پەکەکە بوويه رێگر ل ڤەگهريانا خەلکێ شنگال
باسنيۆز:
نوێنەری ئێزدییەکان لە پەرلەمانی کوردستان، نیگەرانە لە بەکارهێنانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە و ڕای دەگەیەنێت: “پەکەکە رێگرە لە چوونەوەی ئاوارەکانی شەنگال بۆ سەر زێدی خۆیان”.
شێخ شامۆ، نوێنەری ئێزدییەکان لە پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە (8\9\2016)، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “پەکەکە لە شنگال بوونەتە دارەدەستی حکوومەتی عێراق و ڕێگرن لە چوونەوەی ئاوارە ئێزدییەکان بۆ سەر زێدی خۆیان، چونکە بۆ مەرامێکی سیاسیی خراپ لە لایەن بەغداوە بەکاردەهێنرێن”.
ڕوونیشی کردەوە: “لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، ژمارەیەکی یەکجار کەم لە ئێزدییەکان گەڕاونەتەوە سەر زێدی خۆیان، چونکە گەڕانەوەیان پێویستی بە ئامادەکاریی پێش وەخت هەیە، ئێستاش نە لە لایەن حکوومەتی عێراق و نە لە لایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتییەوە، ئەو ئامادەکارییە نەکراوە”.
شێخ شامۆ پێی وایە، دەبێت حکوومەتی عێراق ئەرکی سەرشانی خۆی لەمبارەیەوە جێبەجێ بکات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی