کچه‌كا ئێزدی ل هۆله‌ندا رێکخراوه‌ك بۆ به‌ره‌ڤانيكرن ژ ئێزدیان دامه‌زراند
ZNA-هه‌ولێر
کچێکی ئێزدی به‌ناو باری ئیبراهیم دانیشتووی شاری ئه‌مستردامی پایتەختی هۆڵەندا، ڕێکخراوێکی به ناوی (ده‌زگای ئێزدییە ئازاکان) دامه‌زراندووه بۆ به‌رگریکردن له‌و ئێزدییانەی که داعش جینۆسیدی کردن.
(باری) قوتابییه‌کی کۆلێژی یاسا بووه و دوای ئه‌وه‌ی که ئاگاداری کاره‌ساتی ئێزدییەکان دەبێت، و ده‌زانێ به ده‌یان خزمی که‌وتوونه‌ته به‌رشاڵاوه‌که، بڕیار ده‌دات ئه‌و ڕێکخراوه له هۆڵه‌ندا دابمه‌زرێنێت.
به پێی هەواڵی (مۆنیتۆر) له ساڵانی نه‌وه‌دە‌کانه‌وه باری لەگەڵ ئەندامانی دیکەی خێزانەکەی له ئه‌مستردام ده‌ژی.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی