ئه‌مريكا دێ دۆسه‌يا جينۆسايدا ئێزديان ب رێڤه‌به‌ت
تۆرا لالش يا راگه‌هاندنێ
به‌رپرسانی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ڕه‌زامه‌ندی خۆیان نیشان ده‌ده‌ن سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌بردنی دۆسیه‌ی جینۆسایدی ئێزدییان و كاره‌ساتی شنگال.
سه‌یدۆ چه‌تۆ، سه‌رۆكی فراكسیۆنی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای مووسڵ بۆ(باس‌نیوز) گوتی: ” له سه‌ر داواكاری شاندی ئێزدییان له ئه‌مه‌ریكا، وڵاتی ئه‌مه‌ریكا پارێزه‌رێك ده‌ستنیشان ده‌كات بۆ به‌ڕێوه‌به‌ردنی دۆسیه‌ی كاره‌ساتی شنگال و له‌مه‌ودوا ئه‌و پارێزه‌ره كاروباری دۆسیه‌ی جینۆساید به‌ڕێوه‌ده‌بات”.
گوتیشی: ” ئه‌و شانده‌ی ئێزدییان كه له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو سه‌ردانی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكایان كرد ژماره‌یه‌كی زۆر به‌ڵگه‌نامه‌یان گه‌یانده به‌رپرسانی ته‌ناهی و سه‌ربازی و یاسایی و مافی مرۆڤ و لیژنه‌ی پاراستنی مافی نه‌ته‌وه‌كان و چه‌ندین لیژنه‌ی دیكه له كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا”.
ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا شانده‌كه‌ی ئێزدییان دڵنیاكرده‌وه كه به رژدی كار له‌سه‌ر به‌جینۆساید ناساندنی كاره‌ساتی شنگال ده‌كه‌ن و دا‌واشیان كردووه كه ئێزدییه‌كان هه‌موو هه‌وڵێكی خۆیان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ پاراستنی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی شنگال و ده‌ورووبه‌ری تاوه‌كو ئه‌وكاته‌ی لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ندی جینۆساید سه‌ردانی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان ده‌كه‌ن و لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌یانه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی