كیژان ئیبراهیم به گۆرانییه‌ك باس له مه‌رگی”ژینا ئه‌مینی “ده‌كات
كوردستان tv:
گۆرانیبێژ خاتوو “كیژان ئیبراهیم خه‌یات”، نوێترین به‌رهه‌می خۆی كه تایبه‌ته به‌مه‌رگی (ژینا ئه‌مینی) به ناوی “كوردینه”بڵاوكرده‌وه.
گۆرانی “كوردینه” تێكسته‌كه‌ی له‌لایه‌ن “نزار ناشاد” نووسراوه ، خودی هونه‌رمه‌ند كیژان ئاوازی بۆ داناوه ،له كه‌ناڵی یوتیوبی تایبه‌تی خۆی بڵاوكردۆته‌وه.
ژینا ئه‌مینی له شاری سنه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ته‌مه‌ن (22) ساڵ، دوای ئه‌وه‌ی له شه‌قامێكی تاران له‌لایه‌ن پۆلیس ده‌گیرێت، به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌دان و لێدان له رێی گه‌یشتن به بنكه‌ی پۆلیس، مێشكی له‌كار كه‌وت و دوای سێ رۆژ له نه‌خۆشخانه گیانی له ده‌ست دا .
س.س
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی