تشرینی یه‌كه‌م 09, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

کۆمیسیۆنا بلندا هەڵبژارتنان هه‌ژمارا بنگەهـ و وێستەگەهێن دەنگدانێ يێن هەڵبژارتنێن پەرلەمانێ کوردستانێ پەسەندکر

کۆمیسیۆنا بلندا هەڵبژارتنان هه‌ژمارا بنگەهـ و وێستەگەهێن دەنگدانێ يێن هەڵبژارتنێن پەرلەمانێ کوردستانێ پەسەندکر
K24 – هەولێر:

ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، نموونەی فۆڕمەکانی دەنگدان و ژمارەی بنکە و وێستەگەکانی دەنگدانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەندکرد.

ڕۆژی یەکشەممە (21ـی نیسانی 2024) جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ئەنجوومەنی کۆمیسیاران نموونەی فۆڕمەکانی دەنگدانی گشتی و تایبەتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەند کرد.

گوتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕاشیگەیاند، دەنگدانی گشتی لە چوار فۆڕمی دەنگدان پێکدێت بۆ پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە و بۆ دەنگدانی تایبەتیش یەک فۆڕمی دەنگدان دەبێت بۆ هەموو ناوچەکان.

لەبارەی ژمارەی بنکەکانی دەنگدانەوە، جومانە غەلای ئاشکرای کرد، کۆی گشتیی ژمارەی بنکەکانی دەنگدانی گشتی بریتییە لە هەزار و 266 بنکە، بە جۆرێک لە سنووری پارێزگای هەولێر 498 بنکە، لە سنووری پارێزگای سلێمانی 477 بنکە، لە سنووری پارێزگای دهۆکیش 264 بنکە و لە پارێزگای هەڵەبجەش 27 بنکەی هەڵبژاردن دەبێت.

هەروەها کۆی گشتیی وێستگەکانی دەنگدان لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بریتییە لە شەش هەزار و 298 وێستگە، کە دوو هەزار و 203 وێستگەیان لە هەولێر، دوو هەزار و 364 وێستگە لە سلێمانی، هەزار و 595 وێستگە لە دهۆک و 136 وێستگەی دەنگدانیش لە پارێزگای هەڵەبجە دەبێت.

ئەوەی تایبەتیش بێت بە دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، جومانە غەلای ئاماژەی بەوەکرد، 191 بنکەی دەنگدان کە 746 وێستگەی دەنگدان لەخۆدەگرێت لە هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان ئامادە کراوە.

بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، دوو ملیۆن و 888 هەزار و 162 کەس لە هەرێمی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، مافی دەنگدانیان هەیە، لەو ژمارەیەشدا، دوو ملیۆن و 672 هەزار و 43 کەس لە دەنگدانی گشتی و 216 هەزار و 119 کەسیش لە دەنگدانی تایبەت دەنگ دەدەن.

لە پارێزگای هەولێر، ژمارەی دەنگدەران بریتییە لە ملیۆنێک و 11 هەزار و 348 دەنگدەر کە 928 هەزار و 823 کەس لە دەنگدانی گشتی و 82 هەزار و 525 کەس لە دەنگدانی تایبەت مافی دەنگدانیان هەیە.

ژمارەی دەنگدەرانی پارێزگای سلێمانیش بریتییە لە ملیۆنێک و 78 هەزار و 687 کەس کە ملیۆنێک و سێ هەزار و 772 کەس لە دەنگدانی گشتی و 74 هەزار و 915 کەسیش لە دەنگدانی تایبەت مافی دەنگدانیان هەیە.

لە سنووری پارێزگای دهۆک، کۆی گشتی ژمارەی دەنگدەران بریتییە لە 735 هەزار و 543 کەس کە 680 هەزار و 443 کەسیان لە دەنگدانی گشتی و 55 هەزار و 100 کەسیش لە دەنگدانی تایبەت، مافی دەنگدانیان هەیە.

کۆی گشتی ژمارەی دەنگدەرانی پارێزگای هەڵەبجەش بریتییە لە 62 هەزار و 584 دەنگدەر، بەشێوەیەک 59 هەزار و پێنج کەسیان لە دەنگدانی گشتی و سێ هەزار و 579 کەسیش لە دەنگدانی تایبەت مافی دەنگدانیان هەیە.

هەروەها کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە (16ـی نیسانی 2024) لە 180 بنکەی دەنگدان کە حەوتیان بنکەی دەنگدانی تایبەت بوو، لە هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان، پرۆسەی دەنگدانی بەشێوەی ئەزموونی بەڕێوەبرد کە تایبەت بوو تاقیکردنەوەی ئامێرەکانی دەنگدان و گواستنەوەی زانیارییەکان.

ڕۆژی یەکشەممە (3ـی ئاداری 2024) نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە مەرسومێکدا، وادەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاری کرد کە ڕۆژی (10ـی حوزەیرانی 2024) بەڕێوەدەچێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی (18ـی ئاداری 2024) مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەیاننامەیەکی لەبارەی دۆخی ئێستای عێراق، پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە: “بە بەرژەوەندیی گەل و نیشتمانەکەمانی دەزانین كە پارتیمان نەچێتە ژێرباری پەسەندکردنی بریاری نادەستووری و سیستەمێکی سەپێنراو لە دەرەوەی ئیرادەی گەلی هەرێمی كوردستان و دامەزراوە دەستوورییەکانی و بەشداری هەڵبژاردنێک نەكات کە بە نایاسایی و نادەستووری و لەسایەی سیستەمیکی سەپێنراودا بەڕێوە بچێت”.

ئەو هەڵوێستەی پارتی دوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق هات لە رۆژی (21ـی شوباتی 2024) کە دوای 11 جار دواخستنی دانیشتنەکانی لەبارەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە بڕیاریدا، بۆ خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان؛ هەرێمی کوردستان بەسەر چوار بازنەی هەڵبژاردندا دابەش بکرێت و ژمارەی کورسی کۆتاکان کە 11 کورسین هەڵوەشاندەوە، بەو پێیەش کۆی ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان لە 111 کورسییەوە بۆ 100 کورسی کەم دەکرێنەوە.

لە کاردانەوەی ئەو بڕیارانەش، سەرجەم پارت و لایەنە سیاسییەکانی هەردوو پێکهاتەی کریستیان و تورکمان (جگە لە بەرەی تورکمانی)، بڕیاریاندە بایکۆتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بکەن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi