ڕۆنكرنهك ژ وهزارهتا دارایی بۆ ڕايا گشتی
K24 – هەولێر:
وهزارهتی دارایی و ئابووری حكومهتی ههرێمی كوردستان لهمیانهی روونكردنهوهیهكدا دهڵێت، وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵ تەنها بڕی 560 ملیار و 217ملیۆن دیناری تەمویل کردووە کە دەکاتە ڕێژەی تەنها ( 59٪) لە کۆی گشتی مووچەی هەرێم و بێبەشکردنی رێژەی (41٪ ) ی مووچەخۆرانی هەرێم.
ههروهها له روونكردنهوهكهدا ئهوهشی خستووهتهڕوو، رێکكاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵ وایکردووە کورتهێنان لە پێدانی مووچەی هەرێم بۆ مانگی شوبات دروست بێت.
دوێنێش تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لە دوو نووسراوی جیاوازدا کە بۆ یەکەی سیستەمی پارەدانی وەزارەتەکەی ناردبوو، فەرمانیكرد بە زیادکردنی زیاتر لە 130 ملیار دینار بۆ سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق بە مەبەستی دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات (دوو)ـی خانەنشینان و ئەوانەی مووچەی چاودێری کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستان دەیانگرێتەوە.
لە نووسراوی یەکەمدا، وەزیری دارایی عێراق داوای زیادکردنی 10 ملیار و 997 ملیۆن و 100 هەزار دیناری “بە شێوەی قەرز” بۆ سەر هەژماری بانکیی بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق کردبوو، بە مەبەستی دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات (دوو)ـی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی و چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە کوردستان.
لە نووسراوی دووەمیشیدا، وەزیری دارایی عێراق داوای زیادکردنی 119 ملیار و 139 ملیۆن و 195 هەزار و 614 دینار “بە شێوەی قەرز” بۆ سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق کردبوو، بە مەبەستی دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات (دوو)ـی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی لە هەرێمی کوردستان.
وەزیری دارایی عێراق لە هەردوو نووسراوەکەیدا جەختی لەوە کردبووەوە، بۆ مووچەی مانگی ئادار، ئەگەر هەژماری بانکی بۆ هەموو مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نەکرێتەوە، هیچ بڕە پارەیەک ناخەنە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
دهقی روونكردنهوهكهی وهزارهتی دارایی و ئابووری حكومهتی ههرێمی كوردستان:
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە نووسراوی ژمارە (2147/4/7 ) لەبەرواری (2024/3/5 ) داوای لە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵ کردبوو بە تەمویلکردنی تەواوی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە بێ جیاوازیی بۆ مانگی شوباتی ساڵی 2024 بە بڕی (949، 813، 146، 170) دینار.
بەڵام وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵ تەنها بڕی 560 ملیار و 217 ملیۆن دیناری تەمویل کردووە، کە دەکاتە رێژەی تەنها ( 59٪) لە کۆی گشتی مووچەی هەرێم و بێبەشکردنی رێژەی (41٪ )ـی مووچەخۆرانی هەرێم لە شایستەی مووچەکانیان، و تا ئێستا ئەو بڕە پارەیەش کە بڕیاری تەمویلکردنی دراوە نەگەیشتووهتە دەستی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم.
ئەم رێکكارەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵی وایکردووە کورتهێنان لە پێدانی مووچەی هەرێم بۆ مانگی شوبات بە نزیکەی ( 390) ملیار دینار دروست بێت، و گرفتی گەورەی دارایی دروستدەکات و دەبێتە هۆی بێبەشکردنی بەشێکی زۆری مووچەخۆران و دروستکردنی جیاوازی لە نێوان مووچەخۆران.
جگە لە کەمی ئەو بڕە پارەیەی کە نێردراوە بۆ مانگی شوبات، بەپێی ئەو نوسراوانەی کە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدرال دەریچواندوون، بۆ مووچەی مانگی ئاداری 2024، هیچ تەمویلێکی حکومەتی هەرێم ناکرێت ئەگەر مووچەی هەرێم (توطين) نەکرێت، ئەمەش لە کاتێکدایە هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پڕۆژەی هەژماری من لە مێژە دەستیکردووە بە پرۆسەی توطین لەژێر سەرپەرشتی بانکی ناوەندی عێراق و گفتوگۆکان لەم بارەیەوە بەردەوامن، و نابێت هیچ لەم رێکكارانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵ ببنە مایەی بێبەشکردنی مووچەخۆرانی هەرێم لە مووچەکانیان کە شایستەی دارایی خۆیانە و دەبێت هاوشێوەی مووچەخۆرانی عێراق لە ناوچەکانی دیکە مامەڵە بکرێن.
لێرەوە وەکو وەزارەتی دارایی و ئابووری جەختدەکەینەوە لە نووسراوی سەرەوەمان بۆ خەرجکردنی تەواوی مووچەی هەرێم، و نابێت مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بێبەش بکرێن لە ماف و شایستەی دارایی خۆیان و داوا دەکەین وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق بەمەرجی تەعجیزی ئەو مافە لە هەرێمی کوردستان زەووت نەکات و بۆ مووچەی مانگی ئادار هیچ کۆت و بەندێک بۆ تەمویلکردنی مووچەخۆران دانەڕێژن، چونکە ئەمە مافی دەستووری و یاسایی مووچەخۆرانی هەرێمە و نابێت تێکەڵی هیچ ناکۆکیەکی نێوان هەردوو حکومەت بکرێن.
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان
12/3/2024
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی