ته‌مموز 27, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ل هەرێما کوردستانێ جوودابوون زێده‌بوويه‌ و هه‌ڤژينى کێم بوويه‌

ل هەرێما کوردستانێ جوودابوون زێده‌بوويه‌ و هه‌ڤژينى کێم بوويه‌

رووداو دیجیتاڵ

جیابوونەوەی هاوژینان لە هەرێمی کوردستان زیادیکردووە. ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان دەڵێت، “نەگونجان، جیاوازیی تەمەن، مۆبایل و خیانەتی هاوژینی” لە هۆکارە سەرەکییەکانی زیادبوونی جیابوونەوەن.

بەگوێرەی ئاماری ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان، ساڵی رابردوو 53 هەزار 78 هاوسەرگیری (مارەبڕین) لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراوە، لەکاتێکدا ساڵی پێشووتر 55 هەزار و 896 هاوسەرگیری تۆمار کرابوو، بەمەش دوو هەزار و 818 مارەبڕین کەمی کردووە.

لە ئامارەکەدا کە ئەمڕۆ دووشەممە، 04-03-2024، بڵاوکراوەتەوە هاتووە، 2023 لە هەرێمی کوردستان 14 هەزار و 312 هاوژین جیابوونەتەوە، لەکاتێکدا ساڵی 2022 ژمارەکە کەمتربووە و 13 هەزار و 967 جیابوونەوە تۆمار کراوە.

ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ساڵی 2023دا لە دادگەکانی هەرێمی کوردستان 83 رێگەدان بەهێنانی ژنی دووەم دراوە، کە زۆرینەیان لە پارێزگای هەولێر بووە و 34 کەس رێگەیان پێدراوە ژنی دووەم بهێنن، پاشان لە سلێمانی 32 رێگەپێدان و لە دهۆکیش 17 رێگەپێدان دراوە.

ئاماری جیابوونەوە بەگوێرەی پارێزگاکان:

پارێزگای هەولێر:

ساڵی 2023: 5 هەزار و 857
ساڵی 2022: 5 هەزار و 645
جیاوازی: + 212

پارێزگای سلێمانی:

ساڵی 2023: 5 هەزار و 438
ساڵی 2022: 5 هەزار و 533
جیاوازی: + 95

پارێزگای دهۆک:

ساڵی 2023: 2 هەزار و 164
ساڵی 2022: هەزار و 992
جیاوازی: +172

ئیدارەی گەرمیان:

ساڵی 2023: 853
ساڵی 2022: 797
جیاوازی: + 56

هۆکارەکانی جیابوونەوە:

– نەگونجان لەگەڵ یەکتر: هەزار و 464 جیابوونەوە.
– جیاوازیی تەمەن: 829 جیابوونەوە
– نەزۆکی: 535 جیابوونەوە
– داوێنپیسی: 762 جیابوونەوە
– نەبوونی ماڵی جیا: 598 جیابوونەوە
– ژنهێنانی دووەم: 239 جیابوونەوە
– تەکنەلۆژیا: 557 جیابوونەوە
– کۆمەڵایەتی: 522 جیابوونەوە
– ئابووری: 190 جیابوونەوە
– تووشبوونی یەکێکیان بە نەخۆشی: 15 جیابوونەوە
– هۆکاری دیکە: 145 جیابوونەوە

ئاماری مارەبڕین لە پارێزگاکاندا:

پارێزگای هەولێر:

ساڵی 2023: 17 هەزار و 543
ساڵی 2022: 19 هەزار و 19
جیاوازی: – هەزار و 476

پارێزگای سلێمانی:

ساڵی 2023: 20 هەزار و 427
ساڵی 2022: 21 هەزار و 164
جیاوازی: – 737

پارێزگای دهۆک:

ساڵی 2023: 12 هەزار و 499
ساڵی 2022: 12 هەزار و 967
جیاوازی: – 468

ئیدارەی گەرمیان:

ساڵی 2023: 2 هەزار و 618
ساڵی 2022: 2 هەزار و 746
جیاوازی: – 128

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi