تشرینی یه‌كه‌م 13, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

کۆمیسیۆنا هەڵبژارتنێن عێراقێ:ڕۆژا هەڵبژارتنان گونجاى يه‌ و کارێ خۆ دێ ته‌مام کەین

کۆمیسیۆنا هەڵبژارتنێن عێراقێ:ڕۆژا هەڵبژارتنان گونجاى يه‌ و کارێ خۆ دێ ته‌مام کەین

رووداو دیجیتاڵ

کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق دیاریکردنى 10ـى حوزەیران لەلایەن سەرۆکى هەرێمى کوردستانەوە وەک رۆژى هەڵبژاردن بە “گونجاو” دەزانێت و دەڵێت، “بەر لە کۆتاییهاتنى تەمەنى کۆمیسیۆن دەتوانین کارەکان تەواو بکەین”.

عیماد جەمیل، سەرۆکى تیمى رۆژنامەڤانیى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، ئەو وادەیەی دیاریکراوە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان “گونجاوە” و دەتوانن تاوەکو ئەو کاتە ئامادەکارییەکانیان تەواو بکەن.

عیماد جەمیل گوتیشى: “کۆمیسیۆن بەردەوام دەبێت لە جێبەجێکردنى خشتەى کارەکانى، لەوانە دابەشکردنى دەنگدەرە نوێیەکان، هەروەها کاتێکی رێکخراو لەلایەن کۆمیسیۆنەوە هەیە بۆ پێشکێشکردنى ناوى بەربژێران.”

رۆژی 3ـى ئاداری 2024، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان فه‌رمانى هه‌رێمی بۆ دياريكردنى رۆژى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان واژۆ كرد، کە رۆژى 10-6-2024ـە.

سەرۆکى تیمى رۆژنامەڤانیى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق دەڵێت، دابەشکردنى کورسییەکانى پەرلەمانى کوردستان بەسەر پارێزگاکاندا، بەگوێرەى دابەشکاریى هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراقى ساڵى 2021 لە سنوورى هەرێمى کوردستان، هەروەها یاساى هەڵبژاردنى هەرێمى کوردستان دەبێت.

بەپێی ئەو دابەشکارییە، کورسییەکان بەمشێوەیە بەسەر پارێزگاکان دابەش دەبن:

سلێمانی؛ 38 کورسی
هەولێر؛ 34 کورسی
دهۆک؛ 25 کورسی
هەڵەبجە؛ سێ کورسی

تەمەنى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق لە 7ـى تەممووز کۆتایی دێت.

عیماد جەمیل رایگەیاند، کۆمیسیۆن ئامادەکارى کردووە و کەسانى بەئەزموونیان هەیە کە لەو ماوەیەدا کارەکان تەواو بکەن و لە ماوەى نزیکەى مانگێکیدا لەدواى هەڵبژاردن تانە و سکاڵاکان وەربگرێت و وردبینى تێدا بکات.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi