نیسان 19, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ئاژانسا په‌نابه‌رێن نه‌ته‌وه‌يێن ئێكگرتى ده‌ستخۆشيێ ل هه‌رێما كوردستانێ دكه‌ت

وشه‌:

ژان نیكۆڵاس بێوز نوێنه‌ری ئاژانسی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌رانی عێراق (UNHCR)، له‌ سه‌روبه‌ندی دروستكردنی سێ قوتابخانه‌ له‌لایه‌ن ئاژانسه‌كه‌وه‌ به‌ “وشه‌”ی ڕاگه‌یاند، ده‌ستخۆشی له‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌ دیاریكراوی وه‌زیری په‌ردوه‌رده‌ ئالان حه‌مه‌ سه‌عید ده‌كه‌ن، بۆ هاوكاریكردن و هاوئاهه‌نگیی نێوانیان له‌باره‌ی خزمه‌تكردن و له‌خۆگرتنی ئاواره‌كان.

ئه‌مڕۆ دووشه‌م 26ی شوبات، ژان نیكۆڵاس بێوز به‌ “وشه‌”ی گوت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كی زۆرباش و چالاكییان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكانیش هاوئاهه‌نگی زۆرباشیان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ پارێزگای سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك، به‌ مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی زیاترین ژماره‌ له‌ قوتابیانی په‌نابه‌ر وه‌ربگرن و ناوه‌كانیان له‌ پرۆسه‌ی خوێندن تۆمار بكه‌ن.

نیكۆڵاس دەڵێ، به‌هۆی پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێم، توانیویانه‌ چه‌ندان قوتابخانه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان دروست بكه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به‌شدارن له‌ كردنه‌وه‌ی ده‌ستپێكی دروستكردنی قوتابخانه‌یه‌كی تر بۆ قوتابیان له‌ هه‌ولێر، یه‌كێكی تر له‌ كاره‌كانی ئاژانسی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌رانی عێراق (UNHCR) له‌ پاڵ دامه‌زراندنی قوتابخانه‌كان، بریتییه‌ له‌ گۆڕینی هه‌ندێ له‌ پۆله‌كانی وانه‌گوتنه‌وه‌، به‌ سه‌نته‌ری شیاندنه‌وه‌ و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و قوتابییه‌ ئاوارانه‌ی كه‌ به‌هۆی جه‌نگه‌وه‌ كێشه‌ی ده‌روونییان بۆ دروست بووه‌.

هەنگاوەکانی وەزارەتی پەروەردە جێی دڵخۆشین
یه‌كێكی تر له‌و كارانه‌ی كه‌ ئاژانسی په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نجامی داوه‌، بریتی بووه‌ له‌ دابینكردنی كۆمپیوته‌ر و پێداویستییه‌كانی ناوه‌نده‌كانی فێربوون بۆ قوتابخانه‌كان، هه‌روه‌ها تا ئێسته‌ ئاژانسه‌كه‌ چه‌ندان خولی ڕاهێنانیان بۆ مامۆستایانی وانه‌بێژ له‌ هه‌رێمه‌كه‌دا كردووه‌ته‌وه‌، یه‌كێكی تر له‌و هه‌نگاوانه‌ی كه‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ناویه‌تی و زۆر جێی دڵخۆشییه‌ له‌لایه‌ن ئاژانسی په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، بریتییه‌ له‌ ڕێپێدان به‌ مامۆستا په‌نابه‌ره‌ لێهاتووه‌كان به‌وه‌ی وانه‌ له‌ قوتابخانه‌كانی سه‌ربه‌ حكوومه‌تی هه‌رێم بڵێنه‌وه‌.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi