ته‌مموز 27, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی : جۆرێ گه‌فان هاتيه‌ گوهۆرين و مه‌ پێدڤى ب مانا ئەمریكا و هه‌ڤپەیمانان هه‌يه‌

سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی : جۆرێ گه‌فان هاتيه‌ گوهۆرين و مه‌ پێدڤى ب مانا ئەمریكا و هه‌ڤپەیمانان هه‌يه‌
K24 – هەولێر:

سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كەناڵی ئێن بی سیی ئەمەریكی رایگەیاند: سرووشتی هەڕەشەكان گۆڕاون پێمانوایە پێویستمان بە هاوكاری زیاترە لە رووی سەربازی و ئابووریی و سیاسیەوە، چونكە ئەو ئالنگارییانەی رووبەڕوومان بوونەتەوە جیاوازن وەك لەو هەڕەشانەی داعش كە پێكەوە رووبەڕوویان بووینەوە و بۆیه‌ پێشبینی هاوكاری زیاتر دەكەین لە ئەمەریكاوە.

“گرنگ نییە كێ لە پشت كردەوەی تیرۆریریستییەوەیە، پێویستە ئێمە رووبەڕووی خودی تیرۆریزم ببینەوە”، ئەمە پێناسەی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانییە بۆ شەڕی دژی تیرۆر، لە چاوپێكەوتنێكی تایبەتدا لەگەڵ كەناڵی ئێن بی سی ئەمەریكی، کە هاوكاتە لەگەڵ هێرشە درۆنییەكانی ئەمەریكا لە بەغدا و كوشتنی دوو سەركردەی حەشدی شەعبی، هەندێك لە سیاسییەكانی بەغداش داوای كۆتاییهێنان بە ئەركی سوپای ئەمەریكا لە عێراق دەكەن.

سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی: جۆری هەڕەشەكان گۆڕاون و پێویستمان بە هاوكاری زیاتر و مانەوەی ئەمەریكا و هاوپەیمانانە.

مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان روونیکردەوە: “سرووشتی هەڕەشەكان گۆڕاون پێمانوایە پێویستمان بە هاوكاری زیاترە لە رووی سەربازی، ئابووریی و سیاسییەوە. چونكە ئەو ئالنگارییانەی رووبەڕوومان بوونەتەوە جیاوازن وەك لەو هەڕەشانەی داعش كە پێكەوە رووبەڕوویان بووینەوە. پێشبینی هاوكاری زیاتر دەكەین لە ئەمەریكاوە. هاوپەیمانە ئەمەریكییەكانمان پێماندەڵێن دەمانەوێت كوردستانێكی بەهێز ببینین چۆن؟ واتە پێویستە لە رووی ئابووری، سیاسیی و سەربازییەوە بەهێز بین بۆئەوەی بتوانین لەبەرامبەر هەڕەشەكان خۆمان بپارێزین”.

لە درێژەی قسەکانیدا، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی باسی لەوەشکردووە: “وەك دەزانی چەند رۆژێك لەمەوبەر بە درۆن و مووشەك هێرشمانكرایەسەر توانای ئەوەمان نییە لەبەرامبەریان خۆمان بپارێزین. كە دەڵێین پێویستمان بە هاوكاری زیاتری ئەمەریكایە مەبەستمان ئەوە نییە پێویستمان بە سەربازی زیاترە، نەخێر ئێمە پێویستمان بە توانای سەربازیی زیاترە بۆ ئەوەی توانای سەربازیی پێشمەرگەمان بگاتە ئاستێك نەك تەنیا بەرگری لە خۆمان و خەڵكی خۆمان بكەین، بەڵكو بەرگری لە هەموو ئەوانەش بكەین لە هەرێمی كوردستانن.”

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: پێویستمان بە توانای سەربازیی زیاترە بۆ ئەوەی توانای سەربازیی پێشمەرگەمان بگاتە ئاستێك نەك تەنیا بەرگری لە خۆمان و خەڵكی خۆمان بكەین، بەڵكو بەرگری لە هەموو ئەوانەش بكەین لە هەرێمی كوردستانن.

سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی لەبارەی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان ئاماژەبەوەشدەكات، راگرتنی هەناردەی نەوت و نەدانی بەشەبودجەی هەرێمی كوردستان بارگرانی دروستكردووە و خەڵكی تووشی كێشە بوونەتەوە، كۆمپانیا بیانییەكانیش كە ژمارەیەكیان ئەمەریكیین و لە هەرێمی كوردستان وەبەرهێنانیان كردووە تووشی كێشە بوون. بەڵام سەرۆكوەزیرانی فیدراڵ سوودانی نیازپاكی نیشانداوە و ئومێد هەیە كێشەكان چارەسەر بكرێن.

سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی: سەرۆكوەزیرانی فیدراڵ نیازپاكی نیشانداوە و ئومێد هەیە كێشەكانی نێوان هەولێر بەغدا چارەسەر بكرێن

زیادبوونی هێرشی درۆن و مووشەكەكان، ئاماژەیەكی روونە، شەڕێكی نوێ لە ناوچەكە دەستیپێكردووە. هەرێمی كوردستانیش بەدەر نیە لە ئاگری ئەم شەڕە. هەرچەندە هەرێمی كوردستان هیچكات نەبووەتە هەڕەشە بۆسەر دراوسێكانی و هەمووكات فاكتەری سەقامگیری بووە لە ناوچەكە.

لەو بارەیەوە، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە:” ئێمە پێناسەی تیرۆریزم باش دەزانین، گرنگ نییە كێ لەپشت ئەم كردەوە تیرۆریستییەوەیە، پێویستە ئێمە رێگری لە خودی كردەوە تیرۆریستییەكە بكەین. پێویستە رووبەڕووی تیرۆریزم ببینەوە، نەك ئەوەی لەپشتی كردەوەكەوەیە. ئەمە تێروانینی منە لەبارەی ئەو هەماهەنگی و هاوكارییەی لەگەڵ ئەمەریكا و هاوپەیمانەكانمان هەمانە. بۆئەوەش بەدڵنیاییەوە پێویستمان بە پشتیوانی ئەمەریكایە. بەبێ هاوكاری و پشتیوانی ئەمەریكا زۆر زەحمەت و پڕ ئالنگاری دەبێت”.

هەروەها سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گوتیشی، “ئێمە هەمووكات لەبەرەی پێشەوەی شەڕی دژی تیرۆریزم بووین. وەك دۆست و هاوپەیمان ئێمەش دەبێت ئەوەندە توانامان هەبێت، پێویستیشمان بە پشتیوانی ئەمریكایە. سوپای ئەمەریكا زۆر پشتیوان و هاوكاری عێراق بووە لە شەڕی دژی تیرۆریزم و مانەوەیان لە هەرێمی كوردستان پێویستە، هیچكات داوای كشانەوەی سوپای ئەمەریكامان نەكردووە.”

سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی: ئەمەریكا دەتوانێت و دەكرێت زیاتر بكات، لەوەی تەنیا لەكاتی كوژرانی سەربازەكانیدا بەشێوەیەكی سنووردار وەڵامبداتەوە. دەكرێت سیستمی بەرگری ئاسمانی و چەكی پێشكەوتوو و راهێنانی زیاتر بداتە پێشمەرگە.

كانوونی یەكەمی ساڵی رابردوو كۆنگرێسی ئەمەریكا بودجەی بەرگری وڵاتەكەی بۆ ساڵی 2024 پەسەند كرد، جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكاش واژۆی لەسەر كردووە. تێیدا بڕگەیەك تایبەت بە دابینكردنی سیستمی بەرگری مووشەكی بۆ هەرێمی كوردستان و عێراق تەرخانكراوە. پێویستە لە 1ـی شوباتی ئەم ساڵەوە تا 90 رۆژ، وەزیری بەرگری بە هاوكاری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا دەستبە داڕشتنی پلانی كرداری بكەن، بۆ دابینكردنی سیستمی بەرگری ئاسمانی و پێدانی چەك و راهێنان بە هێزی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەكان.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi