شانده‌كێ سەرۆكایەتیا هەرێما كوردستانێ سەره‌دانا ئەمریكا دكه‌ت
ئاڤا دیجیتاڵ
شاندێكی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، بە سەرۆكایەتیی فەوزی هەریری، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، بە سەردانێك لە ئەمریكایە و چەند دیدار و كۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی واشنتن دەبێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی راگەیێندراوێكی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، شانده‌كه له ماوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یاندا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئیدارەی ئه‌مریكا و كۆنگرێس، لەبارەی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له‌گەڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان و دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و چه‌ند پرسێكی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، گفتوگۆیان ده‌بێت و بیروڕا ده‌گۆڕنه‌وه.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: فەلاح مستەفا، یاریدەدەری سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ كاروباری سیاسەتی دەرەوە ، نیاز ساڵح مستەفا بەرپرسی كاروباری دەرەوە و دیپلۆماسی لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، لە سەردانەكەدا یاوەریی سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان دەكەن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی